لە سلێمانی گفتوگۆ لەبارەی داگیرکەری دەوڵەتی تورکرا
لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان ژمارەیەک نووسەر، ئەکادیمی و سیاسەتمەدار بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کۆبوونەوە.
لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان ژمارەیەک نووسەر، ئەکادیمی و سیاسەتمەدار بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کۆبوونەوە.
لە ناوچەی مێرگەپانی سلێمانی، بە شێوەیەکی فراوان، داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەلایەن، ژمارەیەک نووسەر، ئەکادیمی و سیاسەتمەداری باشوری کوردستان، ئەندامانی پارتی یەکێتی دیموکراتی و خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
سەرەتا کەمال رەئۆف چاودێری سیاسی و رۆژنامەنووس قسەی کرد و وتی، " ئێمە باسی مەترسی ئەو هێێرش و داگیرکەریەی دەوڵەتی تورک، زیانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەین. ئێستا تورکیا زیاتر لە ٣٧ بارەگای گەورە و ٤٧ بارەگای بچووکی لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان هەیە. بەهۆی هێرش و لەشکرکێشیەکانی دەوڵەتی تورک ئەمساڵ نزیکەی ٥٠ گوند چۆڵ کراوە. بەهۆی داگیرکەریەوە بە گشتی ٦٥٠ گوند چۆڵ کراون.
کەمال رەئۆف راشیگەیاند کە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٦ فڕۆکەخانەی سەربازی هەیە کە فڕۆکەکانی لەوێوە دەفڕن و وتی، " پێویستە هەڵوێستێکی جددی هەبێت. عەقڵیەتی داگیرکەری لە پشت هێرشی تورک هەیە و پەیوەندی بە پەکەکەوە نییە و پەکەکە دەکەنە بیانوو."
دواتر مەسعود عەبدوڵخالق رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی وتی، " ئامانجی دەوڵەتی تورک زیندووکردنەوەی میساقی میللیە و دەیەوێت ویلایەتی موسڵ داگیر بکات. بەڵام، ناڕەزایی بەرانبەر داگیرکەری لاوازە، بۆیەش پێویستە زیاتر پێداگیری لەسەر هەڵوێستی جددی بکەین."
ف.ق