پۆلیسی تورک بە فەرمانی دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە / مەهەپە لە کەسایەتیی حەسەن گونەش پەرلەمانتاری هەدەپەدا هێرشی کردە سەر ئیرادەی پەرلەمان و گەل و هەڕەشەیان لێکرد.
لە ساڵیادی داسەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانیی جزیردا، بە بەشداریی پەرلەمانتارانی هەدەپە حەسەن ئۆزگونەش و نوران ئیمیر کۆنفرانسیکی ڕۆژنامەنووسی ڕێکخرا، کە تێیدا پێشکەوتنێکی مەترسیداری "هەوڵدان بۆ کوشتن و هەڕەشەی مەرگ" ڕوویدا. کۆنفرانسە ڕۆژنامەنووسیەکە لە ژێر گەمارۆی پۆلیسدا ئەنجامدرا و پۆلیس بە هەڵدانی فیشەکێک بەرەو حەسەن ئۆزگونەش پەرلەمانتاری هەدەپەی شرنەخ هەڕەشەی کوشتنی لەو پەرلەمانتارەی هەدەپە کرد.
گرتە ڤیدیۆیی هەڵدانی ئەو فیشەکە لەلایەن پۆلیسێکەوە بەرەو ئەو پەرلەمانتارە بە ڕوونی دیارە.
حەسەن ئۆزگونەش لە کاردانەوەیدا بەرامبەر ئەو شێواز و ڕێبازەی دەوڵەت و پۆلیسەکان پێی وتن: "فریشتەکانیشتان بێت، ئێوە ناتوانن ئێمە بترسێنن".
ژ.ت