شاندێکی ئاشتیی سەردانی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری خۆسەر کرد
شاندێکی ئاشتیی پاراستنی کوردستان، سەردانی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە سلێمانی کرد. لە سەردانەکەدا باسی هەڕەشە و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کرا.
شاندێکی ئاشتیی پاراستنی کوردستان کە لە هەوت نەتەوەی جیاواز پێک دێت، ئەمڕۆ سەردانی نوێنەرایتەی خۆبەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە شاری سلێمانی کرد. شاندەکە لەلایەن بەڕێوەبەر و ئەندامانی نوێنەرایەتیەوە پێشوازی لێکرا.
لە سەردانەکەدا باسی هەڕەشە و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا کرا و گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی چەتەکانی داعش لە کەمپەکان کرا.
هەردوولا رایگەیاند، پێویستە چەتەکانی داعش کە هاوڵاتی وڵاتانی دیکەن، بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.
ف.ق