ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له باره‌ی سێ گه‌ریلای شه‌هید ئه‌م زانیارییه‌ی راگه‌یاند،
"تێكۆشانی قاره‌مانی ئه‌فسانه‌یی و مێژوویی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به‌رده‌وامه. ئه‌وانه‌ی مێژووی مه‌زن ده‌نوسنه‌وه و شه‌هید ده‌بن، هاوڕێ قاره‌مانه‌كانی ئێمه‌ن. ئێمه له سایه‌ی شه‌هیدانی بوێرمان تێده‌كۆشین، به‌رخودان ده‌كه‌ین، گورزی دژوار له دوژمن ده‌ده‌ین و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌چین، ئێمه ئه‌مڕۆش هزانین كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه له سایه‌ی رێبه‌رایه‌تیمان، شه‌هیدانمان و گه‌له‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. هاوڕێیانمان جه‌سور، باران و مه‌زڵوم له ٣ و ١٣ ئایاردا شه‌هیدبوون. له‌و رۆژه‌وه‌ی هێرشه‌كانی داگیركه‌ر ده‌ستیپێكردووه، ئه‌و هاوڕێیانه‌مان به گیانبازییه‌كی گه‌وره‌وه له به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران شه‌ڕیان كرد و بوونه فه‌رمانده و جه‌نگاوه‌ری پێشه‌نگی به‌رخودانی زاپ. هه‌ڤاڵانمان جه‌سور، باران و مه‌زڵوم كه هێنده‌ی هه‌ڵوێستی خۆیان له ژیاندا، له گۆڕه‌پانی شه‌ڕ به بوێری خۆیانیش بۆ ئێمه بوونه نمونه. تا ئێمه ئامانجی هاوڕێیانی خۆمان جه‌سور، باران و مه‌زڵوم سهربخهینن ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه تێكۆشان گه‌وره‌تر بكه‌ین.
ئێمه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵی به‌نرخی هاوڕێیانمان و گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان كه دڵیان له‌گه‌ڵ گه‌ریلایه ده‌كه‌ین.
ناسنامه‌ی هه‌ڤالانی شه‌هیدمان به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: جه‌سور تێكۆشه‌ر
ناو و پاشناو: یوسف گوڵبای
شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ
ناوی دایك- باوك: ماریا- شابان
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٣ی ئایاری ٢٠٢٢/ زاپ
ناسناو: باران كۆبانێ
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د عه‌لی حه‌یده‌ر
شوێنی له‌دایكبوون: عه‌فرین
ناوی دایك- باوك: میاسه- سه‌فه‌ر
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٣ی ئایاری ٢٠٢٢/ زاپ
ناسناو: مه‌زڵوم ئامه‌د
ناو و پاشناو: قه‌دری سوباشی
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
ناوی دایك- باوك: سدیقه- عهبدولسایم
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٣ی ئایاری ٢٠٢٢/ زاپ
ئێمه ئاڵای تێكۆشانی پیرۆزی شه‌هیدان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه و به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه شایسته‌ی شه‌هیدان بین".
هـ . ب