ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه دوایین زانیاری له‌سه‌ر چالاكیی گه‌ریلاكان ئاشكرا كرد. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌م بابه‌تانه خراونه‌ته‌ڕوو:
"گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان وه‌ك به‌رگریكارانی گه‌لی كورد و خاكی كوردستان به گیانی فیدایی ئاپۆیی له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا هێڵی به‌رخودانی خۆیان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن درێژه‌پێده‌ده‌ن. هێزه‌كانمان له باشوره‌وه تا باكور چالاكی به‌هێز ده‌كه‌ن و جارێكی تر لێكدانه‌وه‌ی داگیركه‌ران پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه. هێزه‌كانمان له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا به‌رخودانێكی مێژوویی ده‌كه‌ن، ئۆپراسیۆنه‌كان ده‌وڵه‌تی تورك كه به به‌شداری هه‌زاران سه‌رباز و ته‌كنه‌لۆژیایی پێشكه‌وتوو ده‌یكات پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه و گورزی قورس له داگیركه‌ران ده‌وه‌شێنن. له چالاكییه به‌هێزه‌كانی گه‌ریلاكانمان ١٦ داگیركه‌ر سزادران، ٥ داگیركه‌ریش برینداربوون و گورز له هه‌لیكۆپته‌رێكی هێرشبه‌ر وه‌شێنرا.
زانیاری له باره‌ی چالاكییه‌كان به‌م جۆره‌ن:
له‌هه‌رێمی ئامه‌د:
له ٢٣ی ئایاردار داگیركه‌ران له قه‌ره‌قۆڵی ته‌ڤه‌رێ له لیجه له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به تاكتیكی نیشانشكێن كرانه ئامانج. له ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٢٣ی ئایار داگیركه‌ران له قه‌ره‌قۆڵی بلبلیكێی لیجه له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به تاكتیكی نیشانشكێن كرانه ئامانج و داگیركه‌رێك سزادرا.
سوپای توركی داگیركه‌ر له ١ ی حوزه‌یراندا له دژی گۆڕه‌پانی شه‌هید سه‌رحه‌دی ناوچه‌ی لیجه‌ی ئامه‌د ده‌ستی به ئۆپراسیۆنی داگیركه‌ری كرد. ئه‌و ئۆپراسیۆنه له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه تێكشكێنرا و له ٣ی حوزه‌یراندا بێ ئه‌نجام دوژمن كشایه‌وه.
له هه‌رێمی ئاڤاشین
له ٧ی حوزه‌یران، كاتژمێر ١٢:٣٠ سوپای توركی داگیركه‌ر تونێله‌كانی شه‌ڕی له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ به ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كرد. داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا كاتژمێر ١٢:٤٠ به‌ره‌و تونێله‌كانی شه‌ڕ بچن، به‌ڵام هێزه‌كانمان به نارنجۆك، چه‌كی سوك و به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا. هه‌مان رۆژ له كاتژمێر ١٣:٢٠دا داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا جارێكی تر به ته‌قه‌مه‌نی هێرشبكه‌ن به‌ڵام هێزه‌كانمان له‌وانیاندا. دوای لێدانی به‌هێز ته‌قه‌مه‌نی داگیركه‌ران ته‌قیه‌وه. له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ٢ داگیركه‌ر سزادران. كاتژمێر ١٤:١٥ به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕیاندا.
له‌ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیانه‌ی هێزه‌كانمان ٤ داگیركه‌ر سزادران.
له هه‌رێمی مه‌تینا
له ٧ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٧:٣٠ تیمه نیمچه گه‌ڕۆكه‌كانمان له سێ قۆڵه‌وه له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ساڤوشكای گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودیاندا. قۆڵی یه‌كه‌م و دووه‌می هێرشه‌كه له نزیكه‌وه له داگیركه‌رانیاندا و ٥ داگیركه‌ریان سزادا. كاتێك كه گروپێكی داگیركه‌ران ویستیان ده‌ستوه‌ردان له گۆڕه‌پانی چالاكیه‌كه‌دا بكه‌ن قۆڵی سێهه‌می چالاكیه‌كه له داگیركه‌رانیاندا.
له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیه و هێرشی رێكخراو كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی گه‌ریلای نیمچه گه‌ڕۆكمانه‌وه ئه‌نجامدرا، لانیكه‌م ٧ داگیركه‌ر سزادران و ٤ داگیركه‌ریش برینداربوون.
له ٧ی حوزه‌یران كاتژمێر ٢٢:٣٠ هێزه‌كانمان له‌و هه‌لیكۆپته‌رانه‌یاندا كه له گۆڕه‌پانی شاخی جودی ده‌سوڕانه‌وه. له ئه‌نجامی لێدانی به‌هێز گورزێكی دژوار له هه‌لیكۆپته‌رێكی هێرشبه‌ر وه‌شێنرا و هه‌لیكۆپته‌ر ناچار بوو له گۆڕه‌پانه‌كه بڕوات.
له هه‌رێمی زاپ:
له ٧ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٢:٢٠ و ١٥:٠٠ داگیركه‌ران كه هه‌وڵیاندا خۆیان نزیك تونێله‌كانی شه‌ری گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین بكه‌ن، به چه‌كی قورس گورزیان لێدرا.
له ٧ی حوزه‌یراندا كاتژمێر له نێوان ١٢:٣٠ و ١٥:٠٠ سوپای توركی داگیركه‌ر دوای ئه‌وه‌ی تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید هه‌ورێی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهینی به دژواری بۆردومان كرد، كاتژمێر ١٥:١٠ ویستی به‌ره‌وپێش بچێت. ئه‌و داگیركه‌رانه به نارنجۆك و چه‌كی سوك كرانه ئامانج و داگیركه‌رێك برینداربوو. دوای ده‌ستوه‌ردانه‌كه داگیركه‌ران هه‌نگاوێك كشانه‌وه.
له ٧ی حوزه‌یران ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی ده‌یانویست تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران بۆردومان بكه‌ن، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه گورزیان لێدرا. دوای ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان، داگیركه‌ران ناچاربوون هه‌نگاوێك بكشێنه‌وه.
له ٧ی حوزه‌یران كاتژمێر له نێوان ٠٢:٥٠ -٠٤:٣٠ دا داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه سێ جار به تاكتیكی نیشانشكێن گولـله‌باران كران. له‌و چالاكیانه‌دا ٣ داگیركه‌ر سزادران. هه‌ر ئه‌و رۆژه كاتژمێر ٠١:٣٠ سێنسۆر (هه‌سته‌وه‌ر)ێكی سه‌ربازی كه داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری تونێله‌كانی شه‌ڕ دایان‌نابوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه تێكشكێنرا.
هێرشه داگیركه‌رییه‌كان
ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌نجامیداون
له ٧ی حوزه‌یراندا تونێله‌كانی شه‌ڕی ئه‌شكه‌وتی برینداران و شه‌هید هه‌ورێی هه‌رێمی زاپ ١٩ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
له ٧ی حوزه‌یرانیشدا گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ ٩ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ٧ی حوزه‌یراندا هه‌رێمه‌كانی چه‌مچۆ، كوڕه‌ژارۆ، چیاڕه‌ش، كاركه، ئه‌شكه‌وتی برینداران، شه‌هید شاهین، شه‌هید هارون، شه‌هید تۆڵهه‌ڵدان، شاخی روبار، شتخی جودی، شاخی ئێف ئیچم، شاخی ئۆرتێی هه‌رێمی زاپ، به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، به كاتیوشا له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه و ٣٨ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
٧ی حوزه‌یران سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێی ئاڤاشین به كاتیوشا له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌رسنور و ٧ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٧ی حوزه‌یراندا هه‌رێمی گوندی قه‌سرۆكێ و هه‌رێمی سه‌ری مه‌تینا به كاتیوشا له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌رسنوور و كانی ماسی و بامه‌ڕنێ له ناو سنووره‌كانی باشوری كوردستانه‌وه بۆردومان كران. هه‌ر ئه‌و رۆژه ده‌وروبه‌ری گوندی باز به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا.
هـ . ب