دیداره‌كانی شاندی ئاشتی به‌رده‌وامه
شاندی ئاشتی بۆ پاراستنی كوردستان ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان كۆبووه‌وه.
شاندی ئاشتی بۆ پاراستنی كوردستان ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان كۆبووه‌وه.
دیداره‌كانی شاندی ئاشتی بۆ پاراستنی كوردستان به حه‌وت كه‌سه‌وه كه له ئه‌وروپاوه دامه‌زراوه، بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك چووه باشووری كوردستان و له‌گه‌ڵ پارته سیاسیه‌كان و لایه‌نه جیاجیاكان دیدار ده‌كات.
شانده‌كه دوێنێ له‌گه‌ڵ پارته‌كانی په‌رله‌مانی باشووری كوردستان كۆبووه‌وه، دواتر دیداری له‌گه‌ڵ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) و نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌په) ئه‌نجامدا.
شاندی ئاشتی بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆش دیداره‌كانی خۆی درێژه‌پێدا، له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كۆبووه‌وه.
له دیداره‌كاندا باس له توڕه‌یی له هێرشه داگیركاریه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كه هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه، كرا.
شانده‌كه له سلێمانیش درێژه به دیداره‌كانی ده‌دات.
هـ . ب