لە شرنەخ ٦ کەس دەستگیرکران

هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە شرنەخ و گوندەکانی هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و بەلانیکەمەوە ٦ کەسیان دەستگیرکرد.

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ لە ناوەندی شرنەخ و گوندەکان دا هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان.

پۆلیس و سەربازەکان هاوکات لەگەڵ هەڵکوتانەکەیان بۆ سەر ماڵان لە ناوەندی شاری شرنەخ هەڵیشیانکوتایە سەر ماڵان لە گوندەکانی ئاڤگاماسیا و سەریدەهلێ و بینای ئافەت لە شارۆچکەى دێرگول.

لەو هەڵکوتانانەدا ٦ کەس دەستگیرکران و گواسترانەوە بۆ فەرماندەیی تومەن لە شرنەخ. هیچ زانیارییەک دەربارەی هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو کەسانە ڕانەگەیەدراوە، بەڵام دەوترێت ژمارەی دەستگیرکراون زیاترن.

لەو گوندانەدا، کە جموجوڵی سەربازی هەیە هەڵکوتان و پشکنینی ماڵان بەردەوامە.

ناوی دەستگیرکراوەکان بریتین لە: نیهاد ئوستون، سەعید ئوستون، عەبدوڕەحمان یڵدز، ساڵح جەیلان، هاجی ئوستون و خالید گونگەن.

ژ.ت