فەرماندە ئامەد مەلازگرد: دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە زاپ تێکدەشکێت

ئامەد مەلازگرد ئەندامی فەرماندەیی بریارگەی نەپەگە ئاماژەی بە شەڕی ٤٧ رۆژە لەدژی داگیرکەری کرد و وتی، "بە هەنگاوەکانی گەریلا داگیرکەری تورک لە زاپ تێکدەشکێت."

ئامەد مەلازگرد ئەندامی بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە)، لە رێگەی ئامێری بێتێلەوە لەگەڵ هێزەکانی گەریلا لە سەنگەرەکانی شەڕ قسەی کرد.

لە دیمەنێکدا کە لەلایەن گەریلا تی ڤیەوە تۆمار کراوە، ئامەد مەلازگرد باسی لە شەڕی ٤٧ رۆژە لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا کرد و باسی ئەدای شارەزایانەی گەریلا لەدژی داگیرکەری کرد.

ئامەد مەلازگرد وتی، " لە ماوەی ٤٧ رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا شەڕێکی گەورە بەڕێوەبراوە. دوژمن هەموو تەکنیک و هێزی تایبەتی خۆی بەکارهێناوە و بەشداری پێکردووە. هەموو دەرفەتی خۆی لەم شەڕەدا بەکاردەهێنێت. نەیتوانی، ئێستا پاشماوەکانی داعش، چەتە و کۆنترای هێناوە و دەیەوێت سەربکەوێت. لە بەرانبەر ئەوەشدا هەڤاڵانمان بە راستی، لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکە و تاوەکو ئێستا، بە فیداکاریەکی گەورەوە، بە رۆحێکی فیدایی پەکەکەیی وڵام دەدەنەوە و لەو رۆژەوە هەموو ڕۆژێک شەڕێکی سەخت بەڕێوەدەبەن. لەنێو باردۆخی زەحمەتدا فیداکاری و بەرخۆدانی هەڤاڵان، ئەو چالاکیانەی بەرانبەر دوژمن دەکەن، زۆر هێژان و ئێمە سڵاومان بۆ هەموو هەڤاڵان دەنێرین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین."

فەرماندە ئامەد مەلازگرد راشیگەیاند کە دوژمن تێکشکاوە، بۆ ئەوەی شکستەکەی بشارێتەوە، شەڕەکە فراوانتر دەکات و وتی، " ئەم شەڕە شەڕێکی ئاسایی نییە. پرسی مان و نەمانە. پرسی گەلی کورد و کوردستانە."

مەلازگرد ئاماژەی بە هەنگاوەکانی شۆڕشگێری گەریلا کرد و وتی، " بەم هەنگاوانە، داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە زاپ تێکدەشکێت."

ف.ق