پێشمەرگەیەکی دێرین: ئامانجی تورکیا داگیرکاریە، پەکەکە بیانووە
مام حازم پێشمەرگەی دێرن دەڵێت:" ئامانجی دەوڵەتی تورکیا داگیرکاریە لەسەر خاکی باشوری کوردستان، پەکەکە بیانووە بۆ ئەو هێرشانە."
مام حازم پێشمەرگەی دێرن دەڵێت:" ئامانجی دەوڵەتی تورکیا داگیرکاریە لەسەر خاکی باشوری کوردستان، پەکەکە بیانووە بۆ ئەو هێرشانە."
لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کە لە ٤ی نیسانی ئەمساڵەوە دەستی پێکردووە لە دژی باشوری کوردستان، پێشمەرگەی دێرن مام حازم بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد: دەبێت گەلی کورد هۆشیار بێت لە ئاستی هێرشەکانی تورکیا، ئەو پیلانگێریەی لەسەر کوردستان بەرێوەدەچێت، لە چوارچێوەی هێرشەکان زۆر مەترسیدارن و وتی :" بۆ هێرشەکانی تورکیا پەکەکە هۆکار نیە، بەڵکو ئامانجی ئەو دەوڵەتە داگیرکردنی تەواوی خاکی باشوری کوردستانە."
"لەبەرامبەر هێرشەکان گەل دەبێت پشتگیری گەریلا بکات"
مام حازم سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەو هەرێمانەی دەوڵەتی تورکیا هێرشیان دەکاتە سەر و وتی:" لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی کە دەوڵەتی تورکیا دەێکاتە سەر ئەو ناوچانەی کە دەکەونە چوارچێوەی هەرێمی پاراستنی میدیاوە کە پێک دێت لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، مام ڕەشۆ و شەنگال و مەخموور، دەبێت گەل وشیار بێت و پشتگیری هێزی گەریلا بکات."
"ڕۆژانە ڕێبەرمان ئەشکەنجە دەدرێت"
ئەو پێشمەرگە دێرینە رایگەیاند، ڕۆژانە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان ئەشکەنجە دەدرێت و گۆشەگیرکراوە و وتیشی:" ئەو ئەشكەنجە و گۆشگیریە لە کاتێکدایە، ڕێژەی کورد ٤٠ بۆ ٥٠ ملێۆن کەس دەبێت لە جیهان، ئەو ڕێبەرە ڕێبەری هەموو کوردانە، دەبێت ڕێگە نەدرێت بەم شێوەیە گۆشەگیر بکرێت و ئەشکەنجە بکرێت."
"دەبێت دەستمان نەچێتە خوێنی یەکدی بە پێچەوانەوە دەبێت دەستی یەک بگریت"
مام حازم دەشڵێت، هاوکاریەکانی پەدەکە بۆ تورکیا هەوڵدانێکە بۆ ئاڵۆزکردنی دۆخەکە و دروستکردنی شەڕ و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا،" داوا لە پەدەکە دەکەم هەڵەێ وا نەکات و ئاگری شەڕی براکوژی خۆش نەکات، نابێت دەستمان بچێتە خوێنی یەکدی، بە پێچەوانەوە دەبێت دەستی یەک بگرین."
"پەکەکە هۆکار نیە بۆ هێرشی داگیرکاری تورکیا"
لە درێژی قسەکانی مام حەزم جەخت لەوە دەکاتەوە:" ئەو هێرشانەی بە بیانوی پەکەکە دەکرێنە سەر باشوری کوردستان، ئامانجێکی مەترسیداری لە پشتەوەیە، لە هەندێک شوێن بە هێچ شێوەیەک پەکەکە نیە، بەڵام دیسان تورکیا هێرش دەکات، بەمەش ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەخات کە پیلانی تورکیا زۆر مەترسیدارە و پەیوەندی بە پەکەکەوە نیە، بۆ نموونە کەمپی مەخموور کە کەمپێکی پەنابەرانە و سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکانە، تورکیا هێرشی دەکاتە سەر و ئامانجی کورد کوشتن و قڕکردنە."
دەوڵەتی تورکیا ڕۆژانە ژینگەی کوردستان وێران دەکات و منداڵان دەکوژێت، بابەت پەکەکە نیە بەڵکو ئەو تاوانانەی تورکیا دەیکات لە ژێر ناوی شەڕی پەکەکە پەردە پۆشی دەکات."
لە کۆتایی قسەکانی مام حازم دەڵێت، یەکێک لە هۆکارەکان کە تا ئیستا هێرشی تورکیا بۆسەر خاکی باشوری کوردستان بەردەوامە ئەوەیە، گەلی کورد بە ئەرک و بەرپرسیارەتی خۆی هەڵناستێت، تاکو ئێستا گەل ئەرکی خۆی جێبەجێ نەکردووە و بۆیەش هێرشەکان بەردەوامە."
ف.ق