هه‌په‌گه: ١٨ داگیركه‌ر سزادران، گورز له هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنرا
هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه له چالاكییه‌كاندا ١٨ داگیركه‌ر سزادراون و گورز له له هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنراوه. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، كه ده‌وڵه‌تی تورك ١٨ جار به چه‌كی كیمیایی هێرشی كردووه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له باره‌ی هێرشه داگیركه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و چالاكی گه‌ریلاكان راگه‌یه‌نراوێكی نوێی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "له ئه‌نجامی چالاكی هێزه‌كانماندا ١٨ داگیركه‌ر سزادراون و گورز له هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنراوه. داگیركه‌رانیش ١٨ جار به چه‌كی كیمیایی، دوكه‌ڵی ژه‌هراوی و ته‌قه‌مه‌نی تونێل و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕیان بۆردومان كردووه. گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان ١٧ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، به ده‌یان جاریش به كاتیوشا بۆردومان كراون".
نوێ ده‌كرێته‌وه...