هەپەگە راگەیەنراوێکی لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە؛
" چالاکی هێزەکانمان بە رۆحی بەرخۆدانی ئاپۆیی و هێرشەکان لەدژی ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری بێوەستان بەردەوامە. هەڤاڵانمان بە تایبەتی لە سەنگەر و تونێلەکان بە ئیرادەیەکی پۆڵایی بەرخۆدان دەکەن، رێگە نادەن داگیرکەران پێشڕەوی بکەن، بێ دوودڵی هەرجۆرە هێرشێکی دوژمن پووچەڵ دەکەنەوە، لە کوردستان مێژوویەکی نوێ دەنووسنەوە. سوپای داگیرکەری تورک کە لەبەرانبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنێت، بە دەیان جار بە هاوەن و ئۆبۆس و هەلیکۆپتەر، ٢٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٢٧ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان بۆردومان کرد.
لە ئەنجامانی چالاکیە بەهێزەکانماندا، ١٣ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێک بریندار بوو، درۆنێک و سەنگەرێک لەناوبران و گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا.
زانیاری ورد لەبارەی چالاکیەکان بەم شێوەیەیە؛
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین؛
٣ی حوزەیران کاتژمێر ١٣:٣٠ داگیرکەران ویستیان لە وەرخەڵێ بەرەو هەرێمی چەمچپ پێشڕەوی بکەن، هێزەکانمان چالاکیان ئەنجامدا و داگیرکەرێک سزادرا. دوای دەستوەردان، داگیرکەران پاشەکشێیان کرد.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابوور لە هەریمی مەتینا؛
٤ی حوزەیران کاتژمێر ٢١:٠٠ هەلیکۆپتەرەکانی سکۆرسکی و جەنگی لەسەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جۆلەمێرگ دەستیان بە جووڵە کرد بەڵام لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکیدا تەقینەوە روویدا. هەلیکۆپتەرەکە کە گورزێکی گەورەی بەرکەوت، بە ناچاری لە هەرێمەکە کشایەوە.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
٢٨ی ئایار درۆنێک کە تەقەمەنی بارکردبوو لەسەر تونێلەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران، لەلایەن هێزەکانمانەوە خرایە خوارەوە و تەقەمەنی درۆنەکە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستیبەسەرداگیرا.
٥ی حوزەیران کاتژمێر ٢:٢٥ هێزەکانی یەژەئاستارمان بە تاکتیکی سویقاس چالاکیان ئەنجامدا لە دەوروبەری تونێلەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی کارکەر و ٢ داگیرکەر سزادران.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەش لە هەرێمی زاپ؛
٤ی حوزەیران کاتژمێر ٠٢:٠٠ داگیرکەران لە دەورەبەری سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی بە تاکتیکی شاراوە لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران.
٤ی حوزەیران کاتژمێر ٢١:٠٠ هەلیکۆپتەرەکانی شەڕ ویستیان گۆڕەپانی شەڕی گردی جوودی بۆردومان بکەن، هێزەکانمان چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا و بە ناچاری کشایەوە.
٤ی حوزەیران کاتژمێر ٩:٤٠ داگیرکەران ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم پێشڕەوی بکەن، هێزەکانمان بە تاکتیکی بۆسە لە داگیرکەرانیاندا و ٢ داگیرکەر سزادران. کاتژمێر ١٤:١٥ لەدژی داگیرکەران کە ویستیان سەنگەرەکانی شەڕ بۆردومان بکەن، چالاکی سابۆتاژ ئەنجامدرا و داگیرکەرێک سزادرا. دوای چالاکیەکە، داگیرکەران ترسان و کشانەوە.
٤ی حوزەیران کاتژمێر ١٠:٠٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئێف ئێم لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج بە قەناس و داگیرکەرێک سزادرا.
٤ی حوزەیران داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم لەلایەن هێزەکانمانەوە خرانە ژێر چاودێری و لە کاتژمێر ١٦:٠٠ لە دوولاوە لە داگیرکەران درا. هێزەکانمان بە چەکی سووک و نارنجوک هەلیانکوتایە سەر داگیرکەران و ٤ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێک بریندار بوو و سەنگەرێک تێکشکێنرا.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی؛
٤ی حوزەیران سوپای داگیرکەری تورک ١٣ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری مەتینای بۆردومان کرد.
٤ی حوزەیران سەنگەرەکانی شەڕی شەهید شاهین، گردی جەهەنەم، ئەشکەوتی برینداران، کارکەر، گردی ئێف ئێم و شەهید هاوڕێی زاپ، ١٤ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومانکران.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆبۆس، هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی"
لە ٤ی حوزەیراندا سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری بە چەکی قورس و لە بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس تۆپبارانکران. لە هەمان رۆژدا بە ئۆبۆس لە بارەگاکانی تورکەوە لە کانی ماسی و بامەڕنێی ناو سنورەکانی باشوری کوردستان، دەروبەری گوندی قەسرۆکێی هەرێمی مەتینا تۆپبارانکران.
٤ی حوزەیران گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی ئاڤاشین بە هەلیکۆپتەر و ٣ جاریش بە فڕۆکەی جەنگی تۆپبارانکرا.
٤ی حوزەیران گۆڕەپانەکانی کورەژارۆ، گردی جوودی، شەهید شاهین، کونیشکا، ئەشکەوتی برینداران، کارکەر و ساجای زاپ بە هەلیکۆتەری جەنگی، بۆردومان کران، لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکران و ٢٥ جاریش بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
دوای ئەوەی سوپی داگیرکەری تورک لە ٤ی حوزەیراندا هەرێمی چەمچۆی بە سەختی بۆردومان کرد، لە ناوچەکە ئاگر کەوتەوە و ئاگرەکە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە."
ف.ق