دەریاچەی خزر بەسروشتە جوانەکەى کاریگەریی لەسەر مرۆڤ دروست دەکات

دەریاچەی خزر هاوکات لەگەڵ توانەوەی بەفر بە مێرگە سەوزەکەیەوە و گوڵە جۆراجۆرەکانی و چەندین جۆر باڵندەوە کاریگەری لەسەر مرۆڤ دروست دەکات.

ناوچەی مەلازگرد بە حەمام و قەڵای مەلازگرت لە بەرزایی هەزار و ٤٢٠ مەتردا لە هەموو ورزەکانی ساڵ دا بە سروشتەکەى و شوێنەوارە مێژووییەکەی و باڵندە جۆراوجۆرەکانی سەرنجی مرۆڤەکان بۆ خۆی ڕادەکێشێت.

هەموو ساڵێک لە مانگەکانی بەهاردا لەگەڵ توانەوەی بەفردا باڵندەکان و بە تایبەتی لەق لەقەکان لەسەر ستون و تاوەرەکانی کارەبا، لەسەر سەربانەکان و لە هەورە بانەکانی ماڵەکاندا هێلانە دروست دەکەن و درێژە بە ژیانیان دەدەن.

دەریاچەی خزر دەکەوێتە سنووری گوندی سندام لە چیاکانی ناوچەى مەلازگرد لە پارێزگای دێرسیمی باکووری کوردستان. دەریاچەی خزر بە توانەوەی بەفرەکان زیاتر دەردەکەوێت و بە مێرگە سەوزەکان دەورە دراوە، بە چەندین جۆر گوڵ و هێلانەى لەق لەقەکان لە دەوروبەریدا سەرنجی عاشقانی سروشت و وێنەگرەکان ڕادەکێشێت.

دەریاچەی خزر بە بۆقەکان و بەیبونەکانی میوانداری لە بوونەوەرەکانی وەک مراویی سەر سەوز، ماسیگرە و مەلەکانی تر دەکات.

دێرسیم یەکێکە لەو خاک و جۆگرافیایانە، کە باوەڕی عەلەویی تێیدا زاڵە. عەلەوییەکان پێیانوایە هەموو شتێک ڕۆحی هەیە. دەریاچەی خزر بە هۆی ئەو باوەڕەوە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە پیرۆزە و بەو هۆیەشەوە جوانی سروشتەکەی خۆی پاراستووە.

ژ.ت