هه‌په‌گه: ٧ داگیركه‌ر سزادران، رادارێك روخێنرا و گورز له كۆپته‌رێك وه‌شێنرا
له چوارچێوه چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی مه‌تینا، زاپ و ئاڤاشین، ٧ سه‌ربازی تورك سزادران، رادارێك روخێنرا و گورز له هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنرا.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، "گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ئاڤاشین، زاپ و مه‌تینا سه‌رباری دژواری شه‌ڕ به‌رخودانی خۆیان به رۆحی گیانبازی ئاپۆیی درێژه پێده‌ده‌ن. سوپای توركی داگیركه‌ر ٢١ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێشبه‌ر، ٢٤ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ١٠ جاریش به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومانی گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی كردووه. له چالاكیه‌كانی هێزه‌كانماندا، ٧ داگیركه‌ر سزادراون، ٣ داگیركه‌ریش برینداربوون، رادارێك رووخێنراوه و گورز له هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنراوه.
نوێ ده‌كرێته‌وه..