زێباری: دەوڵەتی تورك لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ١٥٠ هاووڵاتیی مەدەنیی باشووری شەهید کردووە

پەرلەمانتاری هەرێمی باشوری كوردستان زكری زێباری رایگەیاند، لەساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا دەوڵەتی توركی داگیركەر ١٥٠ كەسی مەدەنیی لە باشووری کوردستان شەهید کردووە.

هێرشی دەوڵەتی داگیركەری تورک بۆ سەر خاكی باشوری كوردستان بێ راوەستان بەردەوامە. دەوڵەتی تورك لەساڵی ٢٠١٥ەوە هێرشی خۆی بۆ سەر باشوری كوردستان دەست پێ كردوە و تا ئێستاكەش سەدان هاووڵاتیی مەدەنیی شەهید و بریندار کردووە.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی رۆژنیوز، پەرلەمانتاری هەرێمی كوردستان زكری زێباری ناڕەزایەتیی بەرامبەر كۆمەڵكۆژكردنی خەڵكی مەدەنی لەلایەن دەوڵەتی توركەوە نیشانداوە و راشیگەیاندوە؛ لە هێرشە ئاسمانیەكانی دەوڵەتی توركدا ١٥٠ كەسی مەدەنی شەهید بوون.

پەرلەمانتاری پەرلەمانی هەرێمی باشوری كوردستان زكری زێباری راشیگەیاندوە؛ ١٥٠ كەسی مەدەنی بەهۆی فڕۆكەی شەڕكەرەوە گیانیان لەدەستداوە و بەلانیکەمیشەوە ١٣٤ كەسیی تری مەدەنیش بریندار بوون.

دەوڵەتی تورك منداڵانیش دەكۆژێت

لەشارۆچكەی  ئاغجەلەر لەناوچەی چەمچەماڵی سەربەشاری سلێمانی لەمانگی ئایاردا لە ئەنجامی هێرشی  دەوڵەتی توركی داگیركەردا ٥ كەس گیانیان بەختكردكردوە. لە هەرێمی بامەڕنیی سەر بە شارۆچكەی ئامێدیی دهۆكیش ٢ منداڵ شەهید  كران. لە هێرشی سەر كامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی "مەخمور"یش كەسێك شەهید بوو.

ژ.ت