نەپەگە بەهۆی چالاکیە سەرکەوتوەکانیان پیرۆزبایی لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد

فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی نەپەگە پەیامی پیرۆزبایی بۆ گەریلاکانی هەنگاوی شەهید ساڤاش ماراش و جەنگی خابور نارد و وتی، " ئێمە هەزار جار سڵاو و خۆشەویستی خۆمان بۆ ئەو هاوڕێیانەمان دەنێرین کە بە شێوەیەکی فیدایی شەڕ دەکەن. هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) پەیامی پیرۆزبایی بۆ فەرماندە و شەڕڤانانی هەنگاوی شەهید ساڤاش ماراش و جەنگی خابور نارد.

فەرمانداریەکە وتی، " لەدژی هێرشی داگیرکەری سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە تاکتیکی دەوڵەمەند و خوڵقێنەر وڵام دەدەنەوە و گورزی گەورە لە دوژمن دەدەن. گەریلاکانمان کە بە شێوەیەکی فیدایی شەڕ دەکەن، سوپای تورکی فاشیستیان تەنگەتاو کردوو و پلانەکانیان بۆ داگیرکاری پووچەڵ کردووەتەوە. سوپای فاشیستی تورک بۆیە بەدوای فراوانکردنی داگیرکەریە. سوپای داگیرکەری تورک شەوی ٢٥ی ئایار هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوای ئاوی زێ و مەتینا فراوان کرد. هێزەکانی گەریلامان لەدژی ئەو پلانە نوێیەی دوژمن، بە هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش ماراش و جەنگی خابور وڵامێکی کاریگەریان دایەەوە و لە ئەنجامدا داگیرکەران باجێکی قورسیاندا. ئەو ساتەی کە سوپای داگیرکەر دەستی بە جووڵە کرد لە گۆڕەپانەکانی گردی هەکاری، گردی جوودی و گردی ئێف ئێم، تیمەکانی جووڵەی ئێمە بە شێوەیەکی فپرۆفیشناڵ کە بە پڕن لە رۆحی فیدایی ئاپۆیی، لەدژی داگیرکەران ریزە چالاکی سەرکەوتووانەیان ئەنجامدا."

بەردەوامی پەیامەکە بەم شێوەیەیە؛

"٢٩ی ئایار لە گۆڕەپاننی بەرخۆدانی گردی هەکاری، لەدژی هێزەکانی سوپای فاشیستی تورک کە دەیانویست بەرەو سەنگەرەکانی گردی شەهید ئاکیف پێشڕەوی بکەن، تیمەکانی جووڵەمان لە ٢ لاوە چالاکی سەرکەوتووانەیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا چەکێکی ئێم پی تی – ٥٥ و زۆر کەلوپەلی سەربازی دەستیان بەسەرداگیرا. ئەو چالاکیە گورزێکی گەورە بوو لە دوژمندرا و باجێکی زۆریاندا، وەستایی تاکتیک و رۆحی هێرشی گەریلاکانی ئازادی کوردستان پیشانی دۆست و دوژمنی دا. لە چالاکی سەرکەوتوودا هاوڕێکەمان سیابەند بە رۆحێکی بەرزی هێرش و رێبازی فیدایی ئاپۆیی لەدژی دوژمن شەڕی کرد و گورزی گەورەی لە دوژمندا و بە شێوەیەکی قاڕەمانانە شەهید بوو.

٣٠ی ئایار لەدژی دوژمن کە ویستی بگاتە سەر گردی ئێف ئێم، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش ماراشدا، تیمەکانمان چالاکیەکی سەرکەوتوانەیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا گەریلاکانمان چوونە سەر تەرمی ١٠ دوژمن، دەست بە سەر ٣ چەکی ئێم پی تی -٥٥ و ژمارەیەک کەلوپەلی سەربازیدا گیرا.

رۆحی بەرزی هێرشکردن و رێبازی لێدانی ئەنجامگیر کە تیمەکانی جووڵەی ئێمە ئەنجامیاندا، شایەنی پێداهەڵدانە. ئێمە پیرۆزبایی لە تیمەکانی جووڵەمان دەکەین کە لەدژی هێزەکانی دوژمن بە شێوەیەکی سەرکەوتوانەی چالاکی ئەنجامگیریان ئەنجامدا. پیرۆزبایی لە هەموو فەرماندە و شەڕڤانانمان دەکەین کە بەشداریان لە چالاکیەکاندا کردووە.

بە ڕێز و خۆشەویستیەوە یادی ئەو هاوڕێیانەمان دەکەینەوە کە لە رۆژی سەرەتای هێرشی داگیرکەریدا بە شێوەیەکی بوێر و بە بڕیارەوە شەڕیان کرد و شەهید بوون. بەڵێن بە شەهیدە قاڕەمانەکانمان دەدەین کە بە تەئکیدی سەردەکەوین. ئێمە لەو بڕوایەداین کە هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش ماراش و جەنگی خابور لە ئێستا بەدواوە بە شێوەیەکی گەورەتر و سەرکەوتووتر بەردەوام دەبێت. سڵاوی خۆمان بۆ هەموو هاوڕێکان دەنێرین کە بە شێوەیەکی فیدایی شەڕ دەکەن و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین."

ف.ق