پەیامەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدان: دوژمن پەشیمانە، بەڵام رێگەی پاشەکشێی نییە

ئەو گەریلایانەی کە لە زاپ لەدژی هێرشی داگیرکەری شەڕ دەکەن، لە رێگەی ئامێری بێتێلەوە لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ قسەیان کرد و بە خۆشحاڵیەوە دەڵێن کە دیمەنی خستنەخوارەوە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی لە دەستیاندایە.

یەکێک لە خۆشترین و جوانترین سارەکانی گەریلا، کۆبونەوەیە لە دەوری یەکدی بە چاخواردنەوە لە دەوری ئامێری بێتێل.

بووین بە شایەدحاڵی کۆبونەوەیەکی بەو شێوەیە. داگیرکەران هەوڵ دەدەن پەیوەندیەکانی بچڕێنێێت. داگیرکەران هەوڵ دەدەن، کوژراو شکستیان بشارنەوە و هەوڵ دەدەن رێگری لە راستی مۆڕاڵ و جۆش و خڕۆشی گەریلا بکەن. بۆیەش هەوڵ دەدەن پەیوەندی ئامێری بێتێلی گەریلا بپچڕێنن.

با گوێ لە دیالۆگی نێوان گەریلاکان بدەین کە لە رێگەی جیهازی بێتێلەوە قسە دەکەن. هەموو شتێک ئاشکرایە، ئەوانەی شکست دەهێنن و ئەوانەی سەردەکەون، زۆر باش دیارە.

- هەڤاڵ ئێوە چۆنن؟

- دۆخی هەموومان باشە، سڵاویان هەیە.

- باشە تورکەکان پەشیمان نەبوونەتەوە کە هاتوون بۆ زاپ؟

- زۆر پەشیمانن! بەڵام ناتوانن بکشێنەوە.

- وەک ئەوەی هەرچیەک دەکەن ناتوانن بکشێنەوە؟

- هەڤاڵان رێگە نادەن بکشێنەوە. هەمووان بەڵێنیانداوە کە رێگەی نەدەن بکشێنەوە.

- دیارە پەشیمانن، بەڵام پەشیمانیش دادیان نادات.

- بە راستیش پەشیمانن، تەرمەکانیان لە ناوەڕاستی گۆڕەپانەکە بەجێماون.

- دۆخی هەڤاڵان چۆنە؟

- دۆخی هەڤاڵان زۆر باشە، ئێوەش ئاگادارن، هەموو رۆژێک چالاکی ئەنجام دەدەن.

- مۆڕاڵیان لە جێی خۆیدایە؟

- راستە. مۆڕاڵ، باوەڕی و خۆشحاڵی چالاکیان زۆر باشە. هەڤاڵان زۆر سڵاویان بۆ ئێوە هەیە.

- ئێمەش سڵاومان هەیە، بەرخۆدانیان سەرچاوەیەکی گەورەی هێزە بۆ ئێمە.

- هەڤاڵانی شەهید شاهین، هەڤاڵان کورەژارۆ، هەڤاڵانی ئەشکەوتی برینداران، هەمووان زۆر سڵاویان هەیە."

ف.ق