حەقی ئارمانج: لە هەموو هەنگاوەکانیاندا تێکدەشکێن!

 حەقی ئارمانج رایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە زاپ گیریخواردووە و وتی: "کاتێک فیشەکێک دەتەقێت هەریەکەیان بەرەو شوێنێک ڕادەکەن. لە زاپ، سوپایەک پەرێشان و وێران بووە، مرۆڤ تامەزرۆی ئەوەیە، کە چۆن خۆی لەوێ رزگار دەکات".

حەقی ئارمانج یەکێک لە فەرماندەکانی بڕیارگەى ناوەندیی هەپەگە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) شیکاریی دوایین بارودۆخی هێرشە داگیرکەییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر زاپ و مەتینا و ئاڤاشین کرد.

ئەو فەرماندەیەی هەپەگە لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە بەرخۆدانی گەریلا لە گوندەکانی فلەها و شاخی هەکاری لەسەر هێڵی زاپ و مەتینا کرد.

جەنگی ئۆکرانیایان وەک دەرفەتێک بەکارهێنا

ئۆپەراسیۆنی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک لە ١٤ی نیسان بە هێرشی ئاسمانی دەستی پێکرد و لە ١٧ی نیسانیش هێرشی زەمینییان بۆ سەر زاپ دەستپێکرد و پاشان لە ٢٥ی ئایار لە گوندی هەکاری و هێڵی فلەها دەستیان بە ئۆپەراسیونێکی تر کرد.

هێرشی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان لە چوارچێوەی پلانی میساقی میلی دا دەستیپێکرد. کاتەکەی گرینگە. کاتێک شەڕ لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و ناتۆ شەڕ ڕوویدا ئەم هێرشە دەستی پێکرد، چونکا چاوی جیهان لەسەر شەڕی ئۆکرانیا بوو، ئەوانیش ئەمەیان بە دەرفەتێک بۆ خۆیان بینی. بۆچی دەوڵەتی تورک یای دەکات؟ چونکە هەڵبژاردن نزیکە. سەروەریی دەوڵەتی تورک ڕۆژ بە ڕۆژ کاریگەریی کەم دەبێتەوە و بەرەو شکست و ڕووخان دەڕوات.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان، حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە دەیانەوێت هەندێک ئەنجام بەدەست بهێنن و ئەو شتانە بۆ خۆیان بەکاربهێنن. لەم چوارچێوەیەدا ئۆپەراسیۆنەکەیان خێراتر کرد. ئەگەر ئەنجامێک بەدەستبهێنن دەڵێن، ئێمە بردمانەوە و سەرکەوتین و بەوە دەڕۆنە ناو هەڵبژاردنەکانەوە و دەیانەوێت درێژە بە دەسەڵاتەکەیان بدەن. بۆ ئەوەی ئەردۆغان دەسەڵاتداری و دیکتاتۆریی خۆی درێژە پێ بدات هەموو دەرفەتەکانی  کاروباری دەرەوە و ناوخۆی دەوڵەتی تورک بۆ خۆی بەکاردەهێنێت. سوپای تورکیاش بە پێی ئەوە خۆی ئامادەکردو و دەستی بە هێرش بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانە کردووە.

سەرنج بدەن سوپای تورک لە مێژە لە سوپای تورکیا دەرچووە و بووە بە سوپای ئەردۆغان. لە هەر شوێنێک بەرژەوەندییان هەبێت، بۆ مانەوەی دەسەڵات و کارەکانیان کوێ بە گونجاو بزانن، دەچنە ئەوێ. بۆ ئەوەی بتوانێت درێژە بە دەسەڵاتەکەی بدات .هەموو ئۆپەراسیۆنەکانی باکوری کوردستان و باشوری کوردستان و ڕۆژئاوا لەو چوارچێوەیەدا ئەنجام دەدرێن. ئەردۆغان هەموو دەرفەتەکانی گەلی تورک و دەوڵەت بۆ درێژەدان بە دەسەڵاتی خۆی بەکاردەهێنێت.

بڕیارگەى ناوەندی هەپەگە هەموو ڕۆژێک ئاماری شەڕەکان بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە و ڕۆژانە راپۆرتی دۆخەکە بە بەڕیوەبەریی بزووتنەوەکەمان دەدرێت و چەندین هەڤاڵی فەرماندەیی بڕیارگەى ناوەندیش شیکاری بۆ پەرەسەندنەکان و پێشهاتەکانی جەنگ دەکەن.

سوپای تورک لە کوڕەژارۆ گیریخواردووە

ئەگەر مرۆڤ لەبارەی ئۆپەراسیۆنی سەر زاپ چەند شتێتک بڵێت، ئەوەیە هەر خۆی لە ١٧ی نیسانەوە دەستیپێکرد، دوای بۆردومانێکی چڕ و درێژ سەرباز هێنرانە ناوچەکە و تا ئێستا بەردەوامن. لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا بەرخودان و بەرگرییەکی گەورە هەیە. لەو شوێنەی سەربازەکان دادەبەزێنن ناتوانن بەرەو پێش بڕۆن، ڕاستە ئەوان چوونەتە ناو چەند تونێلێکی هەڤاڵانەوە، بەڵام هێشتا شەڕ هەیە، بەڵام ناوچەی زاپ بەگشتی لە ژێر کۆنترۆڵی هەڤاڵاندایە. لەم بارەیەوە دەوڵەتی تورک هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێناوە. هاوڕێیان بە چەندین چالاکیی سەرکەوتوو بوونە  قەڵغان و ڕێگرییان لە ئۆپەراسیۆنەکە کرد. دەوڵەتی تورک ئێستا گیریخواردووە. بەتایبەتی لە کوڕەژارۆ.

هاوڕێیان لە ٢٤ی ئایاردا هێرشێکی گەورەیان کردە سەر دوژمن. ژمارەیەک چالاکیی هاوکاتیان ئەنجامدا. چەندین چالاکی سەرکەوتووانەیان بۆ یادی هەڤاڵی شەهید مزگین ڕۆژهەڵات و ئەو هەڤاڵانەی لەگەڵی بوون و لەوێ شەهید بوون ڕێکخرا. ئەنجامێکی بەهێز بەدەست هات. چەندین سەربازی سوپای تورک کوژران و چەندین کەلوپەلی سەربازیش دەستیان بەسەردا گیرا. لە هەمان ڕۆژدا، هەڤاڵان لە شاخی جەهەنەم هێرشیان کردە سەر دوژمن و لەوێ گورزی قورسیان لە دوژمن دا. بە پێشەنگایەتیی هەڤاڵ ماهیر ڕحا هەموو دوژمنانی سەر گردەکە کوژران. هەڤاڵان لەوێ دەستیان بەسەر چەندین چەک و کەلوپەلی سەربازیدا گرت. ئەم جۆرە چالاکییانە بۆ هەژاندنی سوپا و دەوڵەتی تورک ئەنجامدران. لە ناو ئەواندا شکاندنێکی دروست کرد. زۆر کەم لە میدیاکاندا باسی کرا،  هاوکات لەگەڵ ئەوەى گورزی قورسیان بەرکەوت هەندێک لەو شکست و گورزەیان پیادا دەرکەوت. ئەو بارە دەروونی و  سایکۆلۆژیایەی، کە بۆ سوپا و کۆمەڵگەکەیان دروستیان کردبوو، زۆر قورس لەسەریان کەوت و بە پێچەوانەوە بە سەریاندا شکایەوە.

دوژمن لە مەتینا لە یەک کاتدا تووشی شکست و کێشە بوو

لە ٢٥ی ئایار لە گوندەکانی فلەها و شاخی هەکاری لە ڕۆژئاوای زاپ ئۆپەراسیۆن دەستیپێکرد. لە ڕاستیدا دەوڵەتی تورک بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە ئامادە نەبوو، بەڵام کاتێک لە زاپ گورزی قورسیان بەرکەوت و بۆ ئەوەی کاریگەریی ئەو گورزە قورسانە بشکێنن، بۆ گۆڕینی ئەجندا ویستیان ئەم پەیامە بنێرن و بڵێن زیانەکانمان زۆر نین و قۆناغ بە قۆناغ درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکەمان دەدەین. ئەو چالاکییەش دەستی پێکرد و ئەگەر ئەو شکستانەیان نەبوایە لەوانەیە وا نەبووبێت. پێشتر ئەوە پێشبینی دەکرا و  بەو هۆیەوە ئۆپەراسیۆنی لە زاپ و گوندی فلەها و شاخی هەکاری جێگای سەرسوڕمان نەبوو. دوای لێدانی گورزی قورس لە زاپ و شاخی جەهەنەم و کوڕەژارۆ، ڕۆیشتنیان بۆ رۆژئاوای زاپ بۆ ئەو مەبەستە بوو، بۆ بڵاوکردنەوە و نەهێشتنی ئەو بارە دەروونی و سایلکۆلۆژیایەى ناو سوپا و کۆمەڵگەکەیان هێرشیان کردە سەر ئەوێ. هەڤاڵانمان لە ڕۆژئاوای زاپ تا ئێستا وەڵامی پێویستی  ئۆپەراسیۆنەکەیان داوەتەوە. لە گوندەکانی فلەها و شاخی هەکاری لەسەر هێڵی میتینا، هەڤاڵان لە بەرەی پێشەوە شەڕ دەکەن، هەموو ڕۆژێک راپۆرتەکانیان دێت. ئەوان هەمیشە چالاکن و لەگەڵ هەڤاڵان قسە دەکەن.

جۆش و خرۆش و ورەی هەڤاڵان مرۆڤ زۆر دڵخۆش دەکات. چونکە هەڤاڵان لە گوندی فلەها و شاخی هەکاری و زاپ لە چاوەڕوانییەکی وەهادا بوون. سەدان فیدایی لەو ناوچانەدا خۆیان پێشنیار دەکرد، کە بچنە بەرەکانی پێشەوە و هێرش بکەنە سەر دوژمن. لەو ناوچانەدا هەڤاڵان ئامادەکارییان کردووە. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت ئەوە کارەساتێک بوو بۆ دوژمن. گەشەسەندنەکان تا ئێستا ئەوە نیشان دەدەن، کە دوژمن تووشی شکست و پەرێشانیەکی زۆر بووە و چەندین کێشەی هەیە. ڕاستە لە هەندێک شوێندا سەربازییان دابەزاندوە و دەیانەوێت لە ناوچەکە جێگیریان بکەن و ڕووبەری ئۆپەراسیۆنەکە فراوان بکەن، تەنانەت لە شوێنەکانی پێشەوە خۆیان جێگیر کردووە، بەڵام ئەستەمە بتوانێت لەم شوێنانەدا خۆی جێگیر بکات. چونکە هەڤاڵان هەموو ڕۆژێک هێرش دەکەنە سەریان. بەنهێنی، بەچەکی نیشانەشکێنی، بە بۆمب دانان و تەقاندنەوە و بە تاکتیکی جۆراوجۆر لێیان دەدەن. دوژمن هێرش دەکاتە سەر تونێلەکان - پێش ئەوەی دوژمن بگاتە تونێلەکان بەرخودان و بەرەنگاریی گەورە ڕوویداوە - چەندین هێرشی دوژمن تێکشکێنراون و تیمە گەڕۆکەکان بەردەوام چالاکن. دوژمن بەهۆی ئەمەوە شێت دەبێت. ئەوە بارودۆخەکەی ئێستایە.

چالاکی لە شاخی هەکاری

دەمەوێت سەرنج ڕاکێشم بۆ ئەو چالاکییە، کە هەڤاڵان لە شاخی هەکاری ئەنجامیان داوە. ٢٩ی ئایار بوو، کە دوژمن ویستی لە شاخی شەهید عاکیف نزیک ببێتەوە. هەڤاڵان لە دوورەوە چاودێرییان دەکردن. بە پێی ڕاپۆرتەکانی هەڤاڵانمان و ئەوەندەی ئێمە چاودێریمان کرد هەڤاڵان لە دوورەوە لێیان نەدان و وتیان، 'لێیانگەڕێن با بێن' و ئەوانیش تا نزیکی هەڤاڵان دەڕۆن. هاوڕێکان بە بۆمب هێرش دەکەنە سەریان. لەوێ دەیان داگیرکەر کوژران. هەڤاڵان ژمارەیەکیان ڕاگەیاند، بەڵام دواتر سەیری بارودۆخەکەیان کرد. دوژمن زۆر لەوە زیاتر تەرم دەگوێزێتەوە، کە ڕاگەیاندرابوو.  هەڤاڵان لەوێ دەچنە سەر تەرمی داگیرکەران. سیابەند کۆبانێ هەڤاڵێکی فیداکار بوو، بە پێشەنگایەتیی ئەو هەڤاڵان چوونە سەر دوژمن و دەستیان بەسەر چەکەکانی دوژمن دا گرت. بەو هۆیەوە شەهید بوو. بەڵام  گورزی قورسی لە دوژمن دا. دوژمن ویستی لە شاخی هەکاری جێگیر بێت، بەڵام لێیدرا و هەڵات چەندین دیمەنیش لەم چالاکییانەدا تۆمارکراون. لە گوندی فلەها و لە شاخی هەکاری هەڤاڵان چەندین دیمەنیان لە چالاکییەکەدا تۆمار کرد. تا ئێستا لە ئاژانسەکاندا بڵاونەکراوەتەوە. ئێمە باوەڕمان وایە، کە بەش بەش بڵاو دەکرێتەوە، هەڵاتنی دوژمن، ئەو بارە دەرونی و سایکۆلۆژیایەی، کە دوژمنی تێیدایە بە جوانی دەردەکەوێت. دوای ئەو هێرشە دوژمن هەڵات. ٣ بۆ ٤ رۆژ دوور کەوتەوە و نەیتوانی سەریش بەرز بکەنەوە. دوای ٣ بۆ ٤ ڕۆژ ویستیان دووبارە بێنەوە، بەڵام هەڤاڵان دووبارە لێیان دانەوە.

ماوەی ١٢ رۆژە هەر دێن و ڕادەکەن

ئەوە بووە ماوەی نزیکەی ١٢ ڕۆژ و هێشتا دوژمن تازە بە تازە دەگاتە بەردەم تونێلەکان، بۆردمان دەکات بەڵام بێ ئەنجامە. ئێستا دەیانەوێت بە چەکی کیمیایی ئەنجامێک بەدەست بهێنن. ئەگەریش بگەنە شوێنێک ئەوە بەو شێوەیە ڕوویداوە. هەمان شت لەسەر شاخی شەهید زەمانی ڕوویدا. کاتێک هاتن هەڤاڵان کەوتنە ناویان، بە بۆمب کەوتنە ناویان و لێیاندان و بەهۆیەوە لەوێوە هەڵاتن و سەیری دوای خۆشیان نەکردەوە.

ئێستا دۆخی ئەوان چیە و چۆنە؟ ئەوان لەبەردەم تونێلی هەڤاڵاندان. خۆیان لە کون و پەسێوەکاندا حەشارداوە تاوەکو هەڤاڵان نەیان بینن. دێنە بەردەم هەندێک تونێل و بۆمباران دەکەن و دەیانەوێت گورز لە هەڤاڵان بدەن. هەڤاڵان پێشتر بۆ ئەم حاڵەتە ڕێوشوێنیان گرتووەتەبەر. لە هەرکوێوە دێن با بێن، چونکا هەڤاڵان هەر ٢٤ کاتژمێری شەو و رۆژ ئامادەن. ورە و حەماسەت و جۆش و خرۆشی هەڤاڵان بەرز و قایمە.

جەنگ شتێکی لەو شێوەیەیە. ئەو شوێنەى دوژمنی لێیە لە تونێلەکانەوە دوورن، لەو شوێنانە، کە هەڤاڵان شەڕ دەکەن، دوژمن دەیەوێت بە بۆردومان ئەنجامێک بەدەست بهێنێت، بەڵام هەر کاتێک دێن هەڤاڵان بۆمبیان پیادا دەتەقێینەوە، یان بۆمب هەڵدەدەنە ناویان. دوژمن هەڵدێت و ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ دواتر دەگەڕێتەوە.

شاخی هه‌كاری ده‌ستپێشخه‌ری به‌ده‌ست هه‌ڤاڵانه‌وه‌یه‌. تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كان چالاكی ده‌كه‌ن. هه‌ڤاڵان چه‌ند جار به‌رامبه‌ر ئه‌وان چالاكیان كرد و لێیانان. ده‌زانرێت كه‌ له‌وێ هه‌ڤاڵان هه‌لیكۆپته‌رێكی ‘كۆبرای هێرشبه‌ریان‘ی خسته‌خواره‌وه‌. ئه‌مڕۆ هێنده‌ی ئه‌و راپۆرته‌ رۆژانیه‌ به‌دواداچوونمان بۆكردووه‌، هه‌ڤاڵان سكۆرسكیشیان خستووه‌ته‌خواره‌وه‌. ئه‌وانه‌ی خراونه‌ته‌ خواره‌ به‌ ده‌یان گورزییان لێدراوه‌.

ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان بزانێت، دوژمن لێره‌ شكست ده‌ێنێت!

پێویسته‌ گه‌له‌كه‌مان بزانێت، دوژمن لێره‌ تێكده‌چێت! ئاماژه‌كانی ده‌ركه‌وتوون. دوژمن به‌ ترس و نیگه‌رانییه‌وه‌ ده‌یه‌وێت ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌رده‌وام بكات. له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا، له‌م هه‌رێمه‌ هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستیپێكرد. خۆی له‌ خۆیدا ده‌زانرێت هه‌ڤاڵ ساڤاش، له‌ مێژووی تێكۆشانماندا له‌ دامه‌زراندنی هێزی فیدایی و به‌شداری چالاكدا جێپه‌نجه‌ی هه‌ڤاڵمان ساڤاش هه‌یه‌. ئه‌و زۆر تێكۆشا. ئه‌و له‌ نێوانماندا وه‌ك ده‌روێش ده‌ناسرا. له‌ كوێ داوا ده‌كرا، چ فیداكارییه‌ك داوابكرایه‌، هه‌ڤاڵ ساڤاش جێبه‌جێی ده‌كرد. كه‌سێكی به‌و جۆره‌بوو كه‌ له‌ دژواترین شوێندا قورسترین كاری ده‌گرته‌ ئه‌ستۆ و به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ ئه‌نجامی ده‌دا. له‌سه‌ر ناوی ئه‌و به‌ره‌وپێشبردنی بزوتنه‌وه‌یه‌ك، پێشكه‌وتنێكی شۆڕشگێڕی زۆر به‌ واتایه‌. هه‌ڤاڵانی هه‌رێمی فله‌ها به‌و رۆحه‌وه‌ به‌شدارده‌بن. خۆی له‌ خۆیدا له‌ كاتی ئۆپراسیۆنی زاپدا هه‌ڤاڵانی من به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر چالاك به‌شداری شه‌ڕ بوون. زۆر جار له‌ كۆبرا و سكۆرسكی دوژمنیاندا، نه‌یانهێشت به‌ره‌و شاخی روبار و كوڕه‌ژارۆ بچن. هه‌موو كات له‌ شه‌ڕدابوون.

خۆی له‌ خۆیدا له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی دوای ٢٥ی ئایاردا هه‌ڤالان به‌ شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شداری شه‌ڕ ده‌بن. دیمه‌نه‌كانی ئه‌وێ هێشتا به‌ ته‌واوه‌تی بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه‌. هه‌ڤاڵانیش چالاكی زۆر سه‌ركه‌وتووانه‌یان ئه‌نجامدا و چالاكی له‌ شاخی شه‌هید مه‌زڵوم چالاكیه‌كیه‌كی هه‌ره‌ سه‌ركه‌وتووی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ بوو. دوژمن هات، روانی، بێده‌نگیه‌ك هه‌یه‌، كاتێك كه‌وته‌ دۆخێك كه‌ هیچ شتێك بوونی نیه‌، هه‌ڤاڵان كتوپڕ وه‌ك هه‌وره‌بروسكه‌ كه‌وتنه‌ ناویان و دوژمنیان له‌ناوبرد. چه‌ندین چه‌ك، كه‌رسته‌ی سه‌ربازییان هه‌ڵگرته‌وه‌. دوژمن له‌وێ شكستێكی گه‌وره‌ی خوارد. چه‌ند رۆژه‌ له‌وێ دوژمن نه‌یتوانیوه‌ بێته‌ سه‌ر خۆی. دوای چه‌ند رۆژ دیسان دوژمن ویستی بكه‌وێته‌ جوڵه‌وه‌. هه‌ركه‌ ده‌كه‌وتنه‌ جوڵه‌وه‌ هه‌ڤاڵان گوڵـله‌بارانیان ده‌كردن. له‌وێ به‌ پێی راپۆرتی ئه‌مڕۆ دوژمن ده‌یه‌وێت جارێكی تر خۆی له‌ تونێله‌كان نزیك بكاته‌وه‌، هه‌ڤاڵان ده‌ستڕێژی گولـله‌یان لێكردن. به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ ده‌ستمان كه‌وتووه‌ ٥ داگیركه‌ری تر سزادراون. هه‌ڤاڵان زانیارییه‌كی به‌م جۆره‌یان راگه‌یاند. بێته‌له‌كه‌ هه‌موو كات كراوه‌یه‌، هه‌ڤاڵان قسه‌ده‌كه‌ن، ئێمه‌ چاودێری دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ین. هه‌ڤاڵان به‌ جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه‌ له‌ تونێله‌كانی شه‌ڕدان. دوژمن ده‌یه‌وێت له‌ داوێنی شاخه‌كه‌ كه‌ به‌ده‌ست ئه‌وه‌وه‌یه‌ له‌ تونێله‌كان نزیك ببێته‌وه‌، له‌ ترسان ده‌له‌رزێت. كاتێك فیشه‌كێك ده‌ته‌قێنرێت، هه‌ر یه‌كه‌ و به‌ره‌و لایه‌ك هه‌ڵدێن. واته‌ ئه‌و سوپایه‌ی له‌ زاپ وێران بووه‌، چۆن لێره‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌؟ به‌ راستیش مرۆڤ بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌.

دوژمن زیاتر پشتی به‌ ته‌كنه‌لۆژیا به‌ستووه‌

دوژمن به‌ گشتیی چۆن ده‌كات؟ سه‌ره‌تا ده‌یه‌وێت شوێنی هه‌ڤاڵان ده‌ستینشان بكات، به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومانی گه‌وره‌ ده‌كات و به‌مه‌ ده‌یه‌وێت هه‌ڤاڵان بێكاریگه‌ر بكات. ستراتیژی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ دامه‌زراندوه‌. واته‌ ده‌یه‌وێت بێت شوێنێك بگرێت، شوێنی هه‌ڤاڵان بدۆزێته‌وه‌ و به‌ ته‌كنه‌لۆژیا ئه‌نجام به‌ده‌ستبێنێت. ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌شمان كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ شه‌هیدبوون چالاك بوون. بۆ نمونه‌ له‌ شاخی شه‌هید مه‌زڵوم شه‌هیدمان نییه‌. سیابه‌ند دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هێڵی شه‌هید مه‌زڵوم و شاخی جودی چالاكییه‌كی قاره‌مانانه‌ی ئه‌نجامدا، له‌ نالینای شاخی هه‌كاری شه‌هیدبوو. جیا له‌و هیچ شه‌هیدێكمان له‌ شه‌ڕدا نییه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵان دان به‌ خۆیاندا ده‌گرن، چاوه‌ڕێن، سه‌یر ده‌كه‌ن. ده‌یانه‌وێت دوژمن زیاتر بێته‌ پێشه‌وه‌. هه‌ڤاڵانمان به‌ پشوودرێژی و دانبه‌خۆداگرتنه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن.

دۆخی گوندی فله‌ها و شاخی هه‌كاریی زاپ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵدایه‌. دوژمن له‌ كوێوه‌ هاتووه‌ راگیراوه‌. هه‌ڤاڵان چاودێری ده‌كه‌ن، كاتێك جموجۆڵێكی بچوكیش هه‌بێت هه‌ڤاڵان لێی ده‌ده‌ن. ژماره‌یه‌كی زۆریان مردوون. به‌ زۆری هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی سكۆرسكی، كۆبرا به‌ رۆژ ناتوانن هه‌ڵسن، ئه‌وان ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ شوێنێكی شاراوه‌ و ده‌چن.

ره‌نگ و جوگرافیای هه‌ندێك شاخ گۆڕدرا

هه‌ڵبه‌ت دوژمن هه‌موو تواناكانی خۆی به‌كارده‌هێنێت. له‌ راستیش شه‌ڕ له‌ زاپ، له‌ شاخی هه‌كاری و هێڵی گوندی فله‌ها، له‌ نێوان دوو ده‌وڵه‌تیشدا بێت ناتوانن ئه‌وه‌نده‌ شه‌ڕ بكه‌ن. ئه‌وه‌ له‌ رۆژه‌ڤی رای گشتییدا نییه‌. زۆر سه‌رنجڕاكێشه‌، ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌و پشتگیرییه‌ی كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ریده‌گرێت، ئه‌و پاڵپشتییه‌ی له‌ خاینانی هه‌رێمه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت و هه‌موو تواناكانی له‌ دژی شه‌ڕڤانانی كورد له‌ كرده‌وه‌دا ده‌یكات. دوژمن بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته‌ ناو تونێله‌كان له‌ شاخێكی بچوك به‌ سه‌دان جار بۆردومان ده‌كات. هه‌ندێك شاخ ره‌نگ و جوگرافیاكه‌یان گۆڕدراوه‌. به‌و هه‌موو ته‌قه‌مه‌نی، به‌و هه‌موو فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، به‌ هه‌ڤاران كاتیوشا و كۆبرا له‌ هه‌موو شوێنێك ده‌دات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌م گۆڕه‌پانه‌ی ئۆپراسیۆندا هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك به‌كارده‌هێنێت. له‌و كاته‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی لێره‌ داده‌نێت، كاتێك كه‌ ده‌ست به‌ جوڵه‌ ده‌كات، گولـله‌باران ده‌كرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش شه‌ڕ چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت. پێویسته‌ گه‌له‌كه‌مان ئه‌م راستیانه‌ باش بزانێت. گه‌له‌كه‌مان له‌ باكور، باشور خۆی ده‌یزانێت. هه‌موو رۆژێك فڕۆكه‌ به‌سه‌رسه‌ریانه‌وه‌یه‌. به‌ چاوی خۆیان ده‌یبینن. نیگه‌ران نه‌بن، شه‌ڕڤانانی ئازادی كوردستان، شه‌ڕڤانانی ئاپۆیی له‌ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ن، وێڕای ته‌كنه‌لۆژیای هه‌ره‌ پێشكه‌وتوو كه‌ له‌ دژییان به‌كارده‌هێنرێت، له‌ به‌رخودانێكی به‌هێزدان و رۆڵی خۆیان ده‌گێڕن. ئه‌وان به‌ جۆش و خرۆشن.

ئێمه‌ رووبه‌ڕووی هێرشێكی بێ ئه‌خلاقی و هێرشێكی بێ پره‌نسیپانه‌ین

بێ گومان، هه‌ركامێكان ئه‌كرێكی جیاوازمان هه‌یه‌. گه‌ریلا له‌ چیا ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات، له‌م چوارچێوه‌دا به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كات. ئێمه‌ رووبه‌ڕووی هێرشێكی بێ ئه‌خلاقی، بێ پره‌نسیپانه‌ بووینه‌وه‌. شه‌ڕڤانانی ئازادی گه‌له‌كه‌مان، ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌پارێزن. بۆ ئه‌وه‌ خۆیان فیدا ده‌كه‌ن. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ چی داوابكرێت، بێ دوودڵی ده‌چن و ده‌یكه‌ن. له‌م بواره‌دا گه‌له‌كه‌مان خاوه‌نی هه‌ڵوێست بێت. جار جار ئێمه‌ شه‌هید ده‌بین. ئه‌م شه‌هیدانه‌ بۆ ئه‌م تێكۆشانه‌ن! له‌سه‌ر رێگای شه‌ره‌ف و ناموسه‌. هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه‌ بزانێت. بێگومان كاتێك ئه‌وه‌نده‌ بۆردومان هێرش دروست ده‌بن، هه‌ندێك جار شه‌هیدیش ده‌ده‌ین. به‌ڵام نابیچت سه‌یری راگه‌یه‌نراوه‌كانی دوژمن بكه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمن هه‌موو كات به‌ شێوازی شه‌ڕی تایبه‌ت و شه‌ڕی ده‌روونی ده‌یه‌وێت راستیه‌كان سه‌روژێر بكا. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ده‌یه‌وێت زیانه‌كانی ئێمه‌ زۆرتر نیشان بدات، زیانه‌كانی خۆی كه‌م بكاته‌وه‌. ئه‌وه‌ راستی ده‌وڵه‌تی توركه‌. خۆی له‌ مێژووه‌كه‌یدا هه‌یه‌، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌ تایبه‌تی پشت به‌و شێوازه‌ ده‌به‌ستێت.

چه‌ند هه‌لیكۆپته‌ر خراونه‌ته‌خوار، چه‌ند سه‌رباز كوژراون ئه‌مانه‌ هه‌مووی به‌ به‌ڵگه‌ تۆمار كراون

من نموونه‌یه‌ك ده‌ده‌م، هه‌ڤاڵان چوونه‌ سه‌ر ته‌رمی ده‌یان سه‌رباز، ده‌ستیان به‌سه‌ر ناسنامه‌كانیاندا گرت، هه‌موو شت دیاره‌، دوژمن باسی ئه‌وانه‌ش ناكات. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ توركیا رۆژنامه‌وان و رۆشنبیرێك كه‌ بپرسن ئه‌مه‌ چییه‌؟ ئه‌و سه‌ربازانه‌ له‌ كوێن، كه‌س پرسیار ناكات. ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست كۆمه‌ڵگای توركی به‌ هه‌موو جۆرێك كه‌ڕ كردووه‌. كه‌س ناپرسێت ئه‌مه‌ چ شه‌ڕێكه‌، چی رووده‌دات. واته‌ ئه‌و چه‌كانه‌ی ئێمه‌ هه‌مانه‌ چه‌كی كێن؟ هه‌موو چه‌كی خوێناوین، له‌ دوژمن به‌ده‌ستخراون. ئه‌ویش زیانه‌ گیانیه‌كانی ناخاته‌ڕوو. باشه‌، با نه‌یده‌ن. راستیه‌كی به‌م جۆره‌ هه‌یه‌، شه‌ڕی ده‌رونی كه‌ ئه‌وان راستیه‌كان پێچه‌وانه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن. ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان ئاگاداری ئه‌مه‌ بێت. واته‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ ده‌وڵه‌تی تورك باش نه‌ناسێت. بڵێن گوایه‌ ئه‌مه‌ راسته‌ز ئه‌و هه‌موو سه‌ربازه‌یان هێناوه‌ته‌ هه‌رێمه‌كه‌، ئۆپراسیۆن هه‌یه‌، جێی كۆنی گه‌ریلا كه‌ به‌ده‌یان ساڵه‌ تێیدا جێگیره‌، ئاماده‌كاری خۆی تێدا كردووه‌، بۆ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ئاسانه‌ كه‌ ئه‌و سه‌ربازانه‌ی تێدا جێگیر بكرێت؟ چه‌ند سكۆرسكی، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشه‌بر گورزیان لێدراوه‌، خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌، چه‌نده‌ سه‌رباز كوژراون، هه‌مووی به‌ به‌ڵگه‌ له‌لامان هه‌یه‌. ئه‌مه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام كه‌س باسی ئه‌و بابه‌ته‌ ناكات. واته‌ به‌ راستی نه‌ له‌ رۆژنامه‌یه‌كدا نوسراوه‌، نه‌ له‌ ته‌له‌ڤزیۆنێكدا باسی كراوه‌. به‌م جۆره‌ شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌. تا له‌ده‌ستی دێت هێرشه‌كه‌ درێژ ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت سه‌ركه‌وتم، من زاپ ده‌گرم و ده‌ڵێم سه‌ركه‌وتم.

سوپرایزی گه‌وره‌تریشمان دێنه‌ ئاراوه‌

باش بزانن كه‌ ئێوه‌ زاپ ناگرن! شه‌ڕڤانانی ئازادی رێگه‌تان پێناده‌ن! به‌م رۆحه‌وه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كاندان. هه‌ركاتێك هه‌نگاوێك بنێن، ئێوه‌ ده‌كه‌ونه‌ چاڵه‌وه‌ و زیانتان به‌رده‌كه‌وێت! ئێوه‌ نه‌ك هه‌ر زیانتان به‌رده‌كه‌وێت، ئێوه‌ له‌گه‌ڵ خۆشتان سوپای توركیش له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

واته‌ ده‌وڵه‌تی تورك له‌ ده‌سه‌ڵاتداریدا رووبه‌ڕووی شكست و رووخانه‌. ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان ئه‌مه‌ بزانێت. جگه‌ له‌وه‌، شتێك كه‌ مرۆڤ خه‌مگین بكات بوونی نییه‌. هه‌موو راستییه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه‌ رۆژانه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌. خۆی له‌ خۆیدا ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵانمان راده‌گه‌یه‌نێت. له‌م چوارچێوه‌دا ئێمه‌ له‌ ئاماده‌كارییه‌كی به‌هێزترداین. سوپرایزی گه‌وره‌تریشمان به‌ كرده‌وه‌ ده‌بێت. هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵان به‌ جۆش و وره‌وه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌و رۆژه‌ن. ئه‌و رۆژه‌ هات. له‌م چوارچێوه‌دا ده‌توانین بڵێین به‌رخودانی گوندی فبه‌ها و مه‌تینای زاپ به‌رده‌وامه.

ژ.ت / هـ.ب