زیندانیەکی نەخۆش لە نەخۆشخانەی دەوڵەتی تورک ئەشکەنجە درا

محەمەد عەلی ئایکال لە زیندانی ژمارە دووی ئامەد، لە نەخۆشخانەی دەوڵەتی تورک لەلایەن سەربازانی تورکەوە ئەشکەنجەدرا.

محەمەد عەلی ئایکال لە لە زیندانی ژمارە دووی ئامەد زیندانیکراوە. لە ٣ی حوزەیران رۆژی هەینیدا بە هۆی نەخۆشیەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری گازی یاشارگیل گواستراوەتەوە، بەڵام لە جیاتی تیمارکردن، ئەشکەنجە دراوە.

سەربازانی تورک رۆژی هەینی ئایکالیان بردە نەخۆشخانە و لێیان پرسی بۆچی دەستگیرکراوی؟ ئایکال وتویەتی 'من زیندانی سیاسیم'. سەربازان پێیان دەڵێن، ' تاوەکو ئێستا تۆ ئەندامی پەکەکەی؟ ئەویش دەڵێت 'بەڵێ من پەکەکەم'، بۆیەش زۆر سەرباز ئەشکەنجەیانداوە.

ئایکال کە راپۆرتی ئەشکەنجەی لە نەخۆشخانە وەرگرت و لە لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ سکاڵای تۆمار کرد.

ف.ق