هێرشێک لە نزیک کۆنسوڵخانەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا لە هەولێر ڕوویدا

لەسەر رێگای پیرمام - هەولێر هێرشێک لە نزیک کۆنسوڵخانەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا ڕوویدا. هێرشەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە و سێ کەس بریندار بوون و زیان چەند ئۆتۆمبێلیش گەیشتووە.

بە وتەى دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر رێگای پیرمام – هەولێر. شوێنی هێرشەکە لە نزیک کۆنسوڵخانەکانی ئەمریکا و ڕووسیادایە و زیان بە چەند ئۆتۆمبێلێک گەیشتووە.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لەو ھێرشەدا ٣ کەس بە سوکی بریندار بوون.

پۆلیس و ئاسایش چوونە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردوە.

ژ.ت