ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامهوانانهی ده‌ستگیركراون گه‌یشته ٢١ كه‌س
له ئامه‌د ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامهوانانهی ده‌ستگیركراون گه‌یشته ٢١ كه‌س. رۆژنامه‌وان محه‌مه‌د عه‌لی ئهرتاشیش ده‌ستبه‌سه‌ركرا و ١٠ كاتژمێر به كه‌له‌پچه‌كراوی راگیرا.
له ئامه‌د ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامهوانانهی ده‌ستگیركراون گه‌یشته ٢١ كه‌س. رۆژنامه‌وان محه‌مه‌د عه‌لی ئهرتاشیش ده‌ستبه‌سه‌ركرا و ١٠ كاتژمێر به كه‌له‌پچه‌كراوی راگیرا.
داواكاریی گشتیی كۆماری له دژی رۆژنامه‌وانانی كورد لێپرسینه‌وه‌یه‌كی ده‌ستپێكردوه. له چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌دا سه‌رله‌به‌یانی هاوسه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌وانانی دیجله و فورات سه‌ردار ئاڵتان، به‌ڕێوه‌به‌ری ژن نیوز سافیا ئالاگاش، سه‌رنوسه‌ری ژن نیوز گوڵشه‌ن كوچوك، سه‌رنوسه‌ری ئاژانسی میزۆپۆتامیا عه‌زیز ئۆروچ و رۆژنامه‌وان عومه‌ر چه‌لیك، سوات دوغوهان، ره‌مه‌زان گهجیكهن، نه‌شه تۆپراك، ئیبراهیم كۆیونجو، ئه‌سمه‌ر تونج، محه‌مه‌د شاهین، زهینهلعاببدین بولوت، مه‌زڵوم دۆغان گوله‌ر، ئه‌لیف ئونغور، ره‌مزیه ته‌مه‌ل، عه‌بدولره‌حمان ئۆنجو، محه‌مه‌د یاڵچین ده‌ستبه‌سه‌ركران. له چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌دا فهیناز كۆچوكیش له ئیستانبوڵ ده‌ستگیركرا.
ئه‌رتاش ١٠ كاتژمێر به كه‌له‌پچه‌كراوی راگیرا
له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان له ئامه‌د رۆژنامه‌وان محه‌مه‌د عه‌لی ئهرتاشیش ده‌ستگیركرا. پۆلیس هێشتاش له‌و شوێنه‌ی ئه‌رتاش لێی ده‌مێنێته‌وه به‌رده‌وامه له گه‌ڕان و ئه‌رتاش ١٠ كاتژمێر به كه‌له‌پچه‌كراوی راگیرا و دواتر برایه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس.
ئاكده‌نیز و بایرامیش ده‌ستگیركران
رۆژنامه‌وان له‌زگین ئاكده‌نیز و قادر بایرامیش كه له ناوچه‌ی چناره‌وه به‌ره‌و ناوه‌ندی ئامه‌د ده‌هاتن له رێدا به پاساوی "وته‌تان لێوه‌رده‌گیرێت" ده‌ستگیركران. نه‌زانراوه كه ئاكده‌نیز و بایرام له چوارچێوه‌ی كام لێپرسینه‌وه‌دا ده‌ستگیركراون.
پێشبینی ده‌كرێت كه ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان زیاتر ده‌بێت.
هـ . ب