ژمارەی ئەو کەسانەی لە شرنەخ دەستگیرکراون گەیشتنە ١٣ کەس
ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەڵکوتانەکەی ڕۆژی چوارشەممە لە ناوەند و گوندەکانی شرناخ دا دەستگیرکراون گەیشتنە ١٣ کەس.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەڵکوتانەکەی ڕۆژی چوارشەممە لە ناوەند و گوندەکانی شرناخ دا دەستگیرکراون گەیشتنە ١٣ کەس.
پۆلیس و سەربازانی تورک دوێنێ چوارشەممە هەڵیانکوتایە سەر ماڵان لە گوندەکانی ئاڤگاماسیا و سەردهێلێ و بینای ئافات لە ناوەندی شرنەخ.
ژمارەی ئەو کەسانەی لەو هەڵکوتانەدا دەستگیرکران گەیشتنە ١٣ کەس و ناوی کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە:
"نیهات ئوستون، سەعید ئوستون، عەبدولڕەحمان ئاڵتای، ساڵح جەیلان، حاجی ئوستون، خالید گونگەن، عادل ئوستون، عومەر گولەنچ، نزار کلیچ، ئەمین مونگان، ئەمین کولتەر، نەعیم تونچ و شۆڕش ئاکین".
ئەو ١٣ کەسە دەستگیرکراوە براون بۆ فەرماندەیی ٢٣هەمین جەندرمە لە شرنەخ و لەوێ ڕاگیراون و بەبێ پارێزەر لە ژێر لێکۆڵینەوەدان و تاوەکو ئێستاش دیار نییە ئەو کەسانە بە چی تۆمەتبار کراون.
ژ.ت