ئاڵای سەرکەوتنی رادەستی هاوڕێکانی کرد

شەڕڤانێکی گەنج کە وەک ناوەکەی بووە ئەستێرەی ئازادی بۆ کەگەلەکەی. کاتێک دوژمن هەڵیکوتایە سەری، لێی نەترسا، بە پێچەوانەوە دەستی دایە نارنجۆکەکەی و لەگەڵ هاوڕێیەکی خۆیان بە دوژمندا تەقاندەوە.

گەردون کاتێک لەو روخسارە پاک و بێگەردەت بڕوانێت، چۆن دادپەروەری ناچەسپێنێت؟ شەوگاری تار کاتێک لە چاوەکانت بڕوانێ چۆن چواردەوری بە ئەستێرەکانی ناڕازێنێتەوە. لەبەر ئەو پێکەنینە بەتینەت، خۆر چۆن هەڵنایات؟ لە بەردەم ئەو جوانیە رەسەنەی تۆ، باڵندەکانی سروشت هەرهەموویان چۆن پێکەوە میلۆدییەک ناخوڵقێنن؟ هەروەها ئەم گەلە کە رۆحی شەڕکەری تۆ ببینێت، چۆن هەڵناستێتە سەرپێ و راناپەڕێت؟ بەرخودان و تێکۆشان بە باڵای تۆدا بڕا. ئاخۆ مشتی گەنجان چۆن بۆ تۆڵە سەندنەوە یەکناگرن و رووناکەنە چیا؟

بەڵێ سیهام، یاخود بەو ناوەی لە هەوارگەی ئازادی لە خۆت نابوو "ئازادی"؛ مرۆڤە بێرۆحە لە بیابان جێهێڵدراوەکانیش هەستیان بە ناوازەیی و جوانی تۆ کرد. لە چەمی ژیانی تۆدا سەرلەنوێ تێکۆشان گەش دەبێتەوە. هیوا و بڕوا لە رێگەی تۆدا بەردەوام رۆشن دەبنەوە. رێبواران روودەکەنە ئامانجەکانت، بۆ هێنانەدی ئامانجە نیوە ناچڵەکانت.

ئازادی ستێرک شەرڤانێکی گەنج بوو وەک ناوەکەی بوو بە گەریلای ئازادیی گەلی کورد. هەر لە منداڵیەوە تێگەیشت کە دەبێت لە پێناو ژیانی ئازاددا شەڕ بکات و بۆ هێنانەدی ئەوەش رووی کردە ریزەکانی گەریلا. بۆ ئەوەی ببێتە دەریایەک لە هیوا کە کۆتایی بە ستەمی ستەمکاران بهێنێت، لەسەر ئەو رێگەیەی راستی بێکۆتایی دڵخۆش بوو. بە مرۆڤەکانی نیشاندا، راستی تەنیا بە شەڕکردن بەدەست دێت و کاتێک مرۆڤ تاو دەداتە چەک، دەبێتە داهێنەری راستەقینە. لە رێگەی ئافرێنەری ئەم ژیانەوە، لە رێگەی رێبەر ئاپۆوە هەموو رۆژێک سەرلەنوێ خۆی خوڵقاندەوە و نیشانیدا کە مرۆڤە خاوەن ئیرادەکان دەتوانن چی بگەیەننە سەرکەوتن. بە پێداگری و بڕیاردارییەوە بەسەر تەنگوچەڵەمەکان هەنگاوی نا.

ئازادی زۆر تەنگوچەڵەمە و دژواری هاتەڕێ، کە مرۆڤ پێشبینی نەدەکرد، بەڵام لە شەڕی ژیاندا یەک هەنگاویش پاشەکشێی نەکرد. هەموو رۆژێک رەنگ و وزەیەکی جیاوازی لە کەسایەتی خۆیدا دەخوڵقاند و چواردەوری خۆی جوان دەکرد. واتای هاوبەشی کردن لە پێناو مرۆڤەکانی نیشاندا.

مەتینا لەلای ئەو ئەو شوێنەبوو کە یەکەم جار لەوێوە هاتە سەر چیا و دەستی بە گەریلایەتی کرد. یەکجار حەزی لە مەتینا بوو، هەربۆیەش رێگە، بەرد، چەم و هاورێکانی خۆی ناسی. وەک گەریلایەکی ژن نەدەوەستا، دەستەوەستان نەدەبوو، بێوچان، بە جۆش و ورەیەکی گەورەوە رووی دەکردە هەموو ئەرکێک. لەناو لێشاوی خۆشەویستی هاوڕێکانیدا دڵی خۆی بۆ مرۆڤە پاکەکان کردەوە، هاوبەشی پێکرد و چێژی لەوە وەردەگرت. ئازادی لە تایبەتیترین شوێنی دڵیدا جێگەی بۆ هاوڕێکانی کردەوە. ئازادی هەموو رۆژێک بەو داوا و بڕوایەوە واتای بە ژیان بەخشی.

پێوانەکانی گەریلای بە ئامانجێکی گەورەی ئەخلاقی رازاندەوە و بەم جۆرە ژیا، رێگەی بۆ پێوان و رێبازەکانی شەڕی خۆی کردوە. هەموو رۆژێک لە هاوڕێکانیەوە فێر بوو کە بە رێگە و رێبازی پەکەکە دوژمن چۆن لەناو دەبرێت. کاتێک لەگەڵ هەڤاڵێکی خۆیدا بوو، ئەو کاتەشی کە دوژمن هەڵیکوتایە سەریان نەترسا، بە پێچەوانەوە دەستی برد بۆ نارنجۆکەکەی و لەگەڵ هاوڕێکەی گیانبازییان کرد و خۆیان بە دوژمندا تەقاندەوە. بەو ئیرادە و بڕیارەوە شەڕی کرد، کە دەبێت دوژمن هەرگیز پێنەخاتە خاکی کوردستانەوە، کاتێک هاتیش دەبێت هەرگیز رێگەی پێنەدرێت کە هەنگاوێک بنێت.

ئازادی دەتوانرێت وەک مرۆڤێک کە چاوەکانی پێدەکەنین و ئەوینداری ئازادی بوو، پێناسەبکرێت. ئەو هەستە لە هەموو خانەکانی جەستەیدا رەنگی دابووەوە، هیچ هێز، تەکنەلۆژیا، یاخود دەستی چەپەڵ نەیانتوانی ئەو هەستەی لێبستێننەوە. لە هەر ساتێکی ژیانیدا ئەوە دەبینرا. ئەوەی لەگەڵیدابوو، مۆدێلێکی ژیان بوو کە پێشکەش بە تەواوی مرۆڤایەتی کرد.

شەڕڤانی گەورە ئازادی ستێرک کە تەمووزی ٢٠٢٣ خۆی بە ئیرادەی پۆڵایین رازاندبووەوە، ئاڵای سەرکەوتنی رادەستی هاوڕێیانی کرد و شەهید بوو. هێرشی ناپاکانەی دوژمن نەیتوانی رۆحی تێکۆشەر و هەڵوێستی ئەو بەچۆک دابهێنن. لەبەر ئەوەی ئازادی وەک شەڕڤانێکی رەسەنی تۆڵەسەندنەوە لە دوژمن ئاڵای سەرکەوتنی بەردەوام بە شەکاوەیی راگرتنبوو.

هـ . ب