خۆشەویستی بێ ئازادی موممكن نابێ
خۆشەویستی نۆرمێكە كە پەیوەندی بەئازادییەوە هەیە. گەر ئازادی بوونی نەبێ خۆشەویستی بەدەر لەدووروویی و ساختەكاری و تەڵەكەبازی و هەڵخەڵەتاندن و بەلاڕێدا بردنی هەست و سۆز واتایەكی دیكە نابەخشێت.
خۆشەویستی نۆرمێكە كە پەیوەندی بەئازادییەوە هەیە. گەر ئازادی بوونی نەبێ خۆشەویستی بەدەر لەدووروویی و ساختەكاری و تەڵەكەبازی و هەڵخەڵەتاندن و بەلاڕێدا بردنی هەست و سۆز واتایەكی دیكە نابەخشێت.
خۆشەویستی نۆرمێكە كە پەیوەندی بەئازادییەوە هەیە. گەر ئازادی بوونی نەبێ خۆشەویستی بەدەر لەدووروویی و ساختەكاری و تەڵەكەبازی و هەڵخەڵەتاندن و بەلاڕێدا بردنی هەست و سۆز واتایەكی دیكە نابەخشێت. تاكی كورد لەئازادی بێ بەرییەو و بگرە نازانێت ئازادی واتای چییە؟ دوژمن تاكی كوردی لەزۆرێك لەپێوانە كۆمەڵایەتی، نەتەوەیی، سیاسی، ئابوری و كلتوریی و جوگرافیەكان دابڕاندوە و كراوەتە مرۆڤێكی كۆیلە، مرۆڤی كۆیلە و خۆشویستن زۆر لەیەكەوە دوورن، تەنانەت بەگوێرەی یاساكانی سەردەستان كۆیلەكان ناتوانن خۆشەویستی بكەن و مافێكی وەهایان نییە. خۆشەویستی پەیوەندیەكی دیالهكتیانەی بەئازادییەوە هەیە. تاكێك تا ئازاد نەبێت، ناتوانێت باس لەخۆشەویستی بكات. مەبەست لەئازادی، تاكپەرستی رۆژئاوایی و خۆشەویستی رۆژئاوایانە نییە. مەبەست تاكێكی بەئیرادەیە و لەبنەمادا، خۆشەویستی ئیرادەیەكی گەورەی دەوێت، تاكی كورد، تاكێكی بێ ئیرادە كراوە، مرۆڤێك كە ئیرادەكەی لەدەستی خۆیدا نەبێت و مافی بڕیاردانی لەسەر چارەنووس و داهاتووی خۆی نهبێت، مافی ژیانیشی نييه، نەخاسم ئەوەی كە باس لەخۆشویستن بكات.
خۆشەویستی نۆرمی پەیوەیست بوونە. ئەو نۆرمەش، نۆرمی پەیوەست بوونە بە وڵاتپارێزی. وڵات لەلای تاكی كورد بەتەواوەتی پارچەپارچەكراوە، تاكی هەرە لێهاتوو و قارەمان ئەو تاكەیە كە بەئاسانی دەستبەرداری وڵات و گەل و نرخەكانی دەبێت و بەشەو و رۆژ خەون بەهەڵهاتنەوە دەبینێت. وڵات تاكە شتێكە كە لەلای تاكی كورد نرخێكی تێدا نەماوە. هیچ شتێك بەناوی كورد و كوردستان و وڵاتی كوردانەوە لەلای تاكی كورد، بوونی نەماوە. تاكێك كە خاوەن وڵاتیش نەبوو، ماڵی نییە، مرۆڤی بێ حاڵ و ماڵ و سەرگەردان و وێڵە، شوێنێكی بۆ حەوانەوە نییە. هەر شەو لەبەردەرگای ماڵێكدا رۆژ دەكاتەوە، كەسایەتیەكی وەها چۆن دەتوانێ باس لە خۆشەویستی بكات. خۆشەویستی پەیوەستە بە وڵات و وڵاتپارێزییەوە. تاكی كورد لەهەموو ئەو شتانەی بۆنی كوردی لێ دێت، بێزی لێیان دەبێتەوە، لەخۆیشی هەڵدێت. لەشاخ، لەدەشت، لەچاند و داب و نەریت و لەژیانی گوند و شاری خۆی هەڵدێت، هیچ ئینتمایەكی بۆ وڵات تێدا بەدی ناكرێت. ئامادەیە هەموو بێ رێزی و نۆشستێك و خۆبچووك دیتنێك پەسەند بكات. ئەوەی بەخەیاڵیدا نایەت، وڵاتە، نرخە، بەهایە، نیشتیمانە، بەسەدان كیلۆمەتر لە نیشتمانیەوە دوورە و بەشەو و رۆژ خەون بەوەوە دەبینێ، هەڵبێت، سەودا سەری وڵاتێكە كە باس لەكورد و كوردستانی تێدا نەبیسترێت. ئیدی خۆشەویستی با لەولاوە بمێنێت.
خۆشەویستن و ئازادی دوو دیاردەی، لەیەكتر دانەبڕاون
خۆشەویست و ئازادی دوو دیاردەن. ئازادیش بەبێ تێكۆشان و هەوڵێكی بێ وچان مەیسەر نابێت. تاكێكی كورد، دەبێت شەڕكەرێكی لێهاتوو و نەبەز بێت، شەڕكەر و تێكۆشەرێكی گەورە بێت و تێكۆشانی مەزن بەرێوە ببات. ئەگەر وەها نەبێت، مافی ژیانی نابێت و ناتوانێت ئەو مافەش دەستەبەر بكات. خۆشەویستن پێویستی بە مرۆڤ و تاكێكی وەها تێكۆشەر هەیە. تاكی كورد، دەبێت ببێتە شەڕكەرێكی مەزن و جەسور و فیداكار، دەبێت فیدایی، ئاو و خاك و نیشتمان بێ. تاكێكی تێكۆشەر، تاكێكی ئازادە، تاكێكە كە لەبەردڵی گەلەكەی و مرۆڤایەتی خۆشەویست دەبێت، مرۆڤێكی بەرزە و جێگای شانازییە. تاكی كورد، كەی توانای بەدەستهێنانی ئازادی هەبوو، ئەو كاتە دەتوانێت باس لەخۆشەویستی بكات، خۆشەویستی بەبێ شەڕ و تێكۆشان موممكن نییە.
ئەو خۆشەویستنەی نێوان رەگەزەكان، خۆشەویستنێكی رەگەزییە و پشتبەستووە بەهەست و سۆزی رەمەكیانە و رەگەزیانە. بەرۆژان شاهدی ئەوەین كە چەندە ژن و پیاو لەبەردەم دادگاكاندا بەدوای جیابوونەوەن لەیەكدی، خۆشەویستی دەبێت، دوور بێ لەبنەماكانی رەگەزپەرستی و بەكۆیلەكردنی یەكدی. دەبێت، پشت بەهاوسەنگی ئیرادە و قبوڵكردنی بیروڕای یەكتر و پێوانەكانی یەكسانی و دیموكراسی بێت. ئاخۆ ئەو پێوەرانە چەندە لەنێو كۆمەڵگەی كوردیدا لەنێوان تاكەكان و رەگەزەكاندا پێكدێت، جێگای پرسیارگەلێكی گەورەیە. خۆشویستن، ئیرادە و باوەڕیەكی زۆر بەهێزی دەوێت. قازانج كردنی ئیرادە، قازانج كردنی تاكی ئازادە. مرۆڤی خاوەن ئیرادە بەبێ تێكۆشانی هزری و روحی و فەلسەفی و رێكخستنی پتەو و دەستەبەر نابێت. تاكی خاوەن ئیرادە، خاوەن هێزە، خاوەن جەسارەتە. بۆیەش تاكێك خاوەن هێز و جەسارەت نەبوو، چۆن دەتوانێت باس لەخۆشەویستی بكا، تەنانەت هێنانه زمانی وشەكەش بێ رێزی و حەقارەتێكی مەزنە بەبەرزی و بەهاكەی. تاك و مرۆڤێكی بێ ئیرادە، مرۆڤێكه تا بیناقاقا بێ چارە و بێ دەرەتانە. خاوەن هیچ شتێك نییە. هیچ شتێك نییە كە ماڵی ئەو بێت. بێ خانە و بێ لانەیە. بێ پاراستنە. تاكێكی نەپارێزراو، چۆن دەتوانێت خۆشەویستەكەی بپارێزێت. تاكێك نەتوانێت خۆی بپارێزێت، ئەدی چۆن دەتوانێت باس لەپاراستنی روومەت و كەرامەتی یەكێكی تر بكات. سەیركەن، تەنانەت چۆلەكەیەكیش بۆ ئەوەی دەستی بێگانە نەگات بەهێلكەكانی، هێلانەكەی لەبەرزترین شوێندا بونیاد دەنێت. ئەگەریش دەستی بێگانەیەك بگاتە هێلكەكانی، ئەوا ئەو چۆلەكەیە، هێلانەكەی بەجێ دێڵێ. لەرۆژی ئەمڕۆدا سەربازێكی بێ پلە و پایەش دەتوانێت گەورەترین سوكایەتی بە هەموو تاك و بنەماڵەی گەلەكەمان بكات و تەنانەت هەوڵی دەستدرێژیشی دەدات و فزە لەكەسێكیشەوە دەرناكەوێت.
ژن و پیاوی كورد، تاكێكن لەبڵندترین ئاستدا، خۆهەڵخەڵەتێنەرن، تەنانەت، لەبەخێوكردنی منداڵانیشیاندا، بێ پەروەردەن. پەیوەندیەكهیان، پەیوەندیەكی روحی، هزری و زانستی و فەلسەفی و مێژوویی نییە. پەیوەندییەكی زاوزێیانەیە. لەبنەمادا ئەوەی لەنێوان رەگەزەكاندا بوونی نییە، نۆرمی خۆشویستن و رێزگرتنە. تەنانەت، كاتێك دەگەنە یەكتر، دوای ماوەیەكی زۆر كورت لەیەكدی تێر دەبن و نرخی پارچە قوماشێكی بێ نرخیش لەبەرامبەر بەیەكدی نیشان نادەن. خۆشەویستی پێویستی بەرێزگرتن و یەكتر بەهێزكردن و متمانە و باوەڕی و ئافراندنە. ئیرادەی یەكتر پەسەندكردنە. لە پەیوەندی نێوان پیاو و ژنی كورددا، شتێك بەناوی گوێگرتن لەبیروڕا و پەسەند كردنی یەكتر بوونی نییە، چەوسێنەری و چەوسێندراوی، دەسەڵاتداری و گوێڕایهڵی شوێنی هەموو شتێكی گرتووەتەوە. خۆشەویستی نێوان تاكی كورد، خۆشویستنێكی رەگەزپەرستانە و دەسەڵاتخوازانە و بەكۆیلەكردنی یەكترە و لەهەموو پێوانەكانی دیموكراسی و پێكەوەیی و رێزەوە دوورە.
خۆشەویستی و نەتەوەیبوون
نەتەوەیەكی پارچەپارچەكراو، بەردی بەسەر بەردەوە نەماوە. كەس و كار هەموو دەربەدەر و كۆچكراو و لەگەورەشارەكانی فارس و تورك و عەرەب و وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریكی ئاوارە و سەرگەردانن، ماڵ و موڵكیان بەكۆڵەوەیە و كۆڵەوارن. تینو و برسی بەشەقام و كۆڵانەكان بێ هیچ ئامانج و هیوایەك دەسوڕێنەوە. لەسێبەری خۆشیان هەڵدێن، ترس و دڵەڕاوكێ هەناسەی لەبەریان بڕیووە، تەنانەت خوێن بەجەستەشیاندا بەئاسانی هاتووچۆ ناكات. ئەوەندە بێ چارە و دەست بەداوێنن كە هەر چركەساتێك خۆزگه بەمردنی خۆیان دەخوازن. لەروحدا مردوون. چاوەڕوانی ئیزرائیلن، هیواخوازن هەرچی زووە ببێتە میوانیان و بۆ دواجار هەناسەیان هەڵكێشێت. تەنیا دەرچەی رزگاربوون لەو ژیانە كۆڵەمەرگە، مردنە. هیچ شتێك و هیچ نرخێك بەلایانەوە واتا نادا، لەواتادا بێ بەش و بەتاڵ بوونەتەوە. جێگەیهك نەماوە پەنای بۆ ببەن. لەرەوشێكی وەهادا، ژیانێكی وەهادا، بارودۆخێكی وەهادا، ئیدی مرۆڤ چۆن دەتوانێت باس لەنەتەوەبوون و خۆشەویستی نەتەوەیی بكات. ئەگەر نەتەوەبوونیش نەبوو، ئیدی خۆشەویستیش نامێنێت. تەنانەت ناتوانێت خاوەن كەسایهتیەكی هاوشێوەی تاكێكی بۆرژوا و برۆكراتێكیش بێت. لەهەموو پێدراوەكان دابڕاوە. شتێك نەماوە دەستی پێوە بگرێت. لەرەوشێكی وەهادا، باس كردن لەعەشق و خۆشەویستی، بەدەر لەخیانەت و خیانتكاری و هەڵخەڵەتاندن بەپێوانەكانی خۆشەویستی چی تر دەبینرێت. تاكی كورد لەرەوشێكی خیانەتدا دەژی.
خیانەت و خیانەتكاری تا بیناقاقای رۆچووەتە خوارێ، هەناسەكانیشی بۆنی خیانەتی لێ دێت، تاكێك كە هەناسەكانیشی بۆنی خیانەتی لێبێت، چۆن چاوەڕوانی خۆشەویستی و دەربڕینی نۆرمێكی وەهای لێ بكەی. لەكەشێكدا بوونی خیانەت و خیانەتكاری لێ بێت، خۆشەویستی نا، بەڵكو كۆمەڵكوژی روحی لەئارادایە. خۆشەویستی و خیانەت دووانەیەكی دژ بەیەكن. لەشوێنێكدا خیانەت بوونی هەبێت، خۆشەویستی جێگای نابێتەوە و لەشوێنێكیشدا خۆشەویستی هەبوو، خیانەت و خیانەتكاری جێگای نابێتەوە. تاكی كورد بۆ دەستخستنی بچووكترین دەرفەتی ژیان ئامادەیە هەموو شتێكی خۆی و كۆمەڵگە و نەتەوەكەی بكاتە قوربانی. كەسایەتیەكی تا بڵێی خۆخۆر و تەمبەڵە، پەیوەستی كۆمەڵگەكەی و بەها جوانەكانی نەتەوە و گەلەكەی نییە. لەژیان و كۆمەڵگە دابڕاوە. هەست و سۆز، سۆزێكی بۆ نەتەوە و كۆمەڵگە لەلای تاكی كورد واتایەكی ئەوتۆ نادات، كەواش بوو، خۆشەویستی كەسێتی بەبێ خۆشەویستی نەتەوەیی و كۆمەڵ واتا نادات. خۆشەویستی تاك، بەگشتی پەیوەستە بەخۆشەویستی كۆمەڵگە و تاكەكانی كۆمەڵگەوە. خۆشەویستی بابەتێكی تاكە كەسی نییە. دیاردەیەكی كۆمەڵایەتی و پەیوەندی و گرێدانبوونێكی فرە رەهەند و هەمەلایەنهیه.
ئەمڕۆكە ئەوەی كە هەرە زێدەتر وەكو بنێشتە خۆشەی دەمی مرۆڤەكان و تاكەكانی كۆمەڵگەیە، بابەتی خۆشەویستیە. سیستەمی سەرمایەداری ژنی كردۆتە كاڵایەكی بێ بەها، هەموو خەمی سیستەم، فوو تێكردن و گهورهكردنی غەریزە رەمەكییەكانی تاكە. وەكو بالۆنێك تاك گەورە و بێ ناوەرۆك دەكەن و كەی بەپێویستی بزانن، دەیتەقێننەوە. تاكپەرستی چەمكێكی كۆمەڵایەتیە كە لەسەردەستی سسیتەمی سەرمایەداری پەرەی پێدەرێت و تاكی پێ گۆش دەكەن.
تاكپەرستی، دوژمنی راستەقینەی كۆمەڵگەیە. وەكو جانەوەرێكی دەرندەی لێهاتووە، بەهیچ شتێك رام ناكرێت. هەوساریكەی پچراندوە و بەربووەتە گیانی كۆمەڵگە. سیستەمی تاكێكی هاوشێوەی دەڕندە دەخولقێنێت. لەم كەسایەتیەشدا مرۆڤ ناتوانێت، چاوەڕوانی خۆشەویستی بكات.
خۆشەویستی دابڕاو لەوڵاتپارێزی خیانەتە
خۆشەویستی بێ وڵات و وڵاتپارێزی، خیانەت و خیانەتكاریە. لەئاینی ئیسلامیشدا ئاماژە بە بونیادنانی وڵات كراوە. رۆژوو و نوێژی مرۆڤێك پەیوەست دەكات بەئازادی وڵاتەوە. مرۆڤ و تاكێك و نەتەوەیەك، خاكەكەی داگیركراو بێ و نەتوانێت بەئاسانی مومارسەی داب و نەریت و ئاینەكەی خۆی بەئازادانە بكات، ئەوا نوێژ و رۆژوەكەشی بەلای خواوە قبوڵكراو نییە. خۆشەویستی خاك و ئاو و ههوا لەباوەڕی پەیامبەر نوح، موسا و عیسا و زەردەشتیشدا بەراشكاوانە باسیان لێوە كردوە. كە وا بێ؛ دەبێت تاكی كورد لەهەركەس و كۆمەڵگەیەك زیاتر پەیوەست بێت بەئاو و خاك و ههوای خۆیەوە. شوێنی لەدایكبوونی مرۆڤ، وڵات. پیرۆزترین شوناسی مرۆڤه. مرۆڤ بەبێ نان دەژی، بەڵام بەبێ وڵات و وڵاتپارێزی ناتوانێت رۆژێكیش ژیان بكات. وڵاتپارێزی بابەتێكی ژیانییە.
خۆشەویستی پەیوەندیەكی زۆر پتەوی بەئازادی و ئیرادە و وڵات و وڵاتپارێزی و نەتەوە بوونەوە هەیە. ئێمەی تاكی كورد بەژن و پیاوە بۆ ئەوەی بتوانین خۆشەویستیەكی راست و دروست و بەگوێرەی پرەنسیپە هاوچەرخەكان بونیاد بنێین، دەبێت پێش هەر شتێك ببینە، تێكۆشەرێكی رێگای ئازادی. تەنیا بەرێگەی تێكۆشان لەرێگەی ئازادی و پەیجوربوون بەشوێن ژیانێكی راستدا، دەتوانین تام و چێژی خۆشەویستی بزانین و دەركی پێ بكەین. بەخۆنواندن و رەفتار و هەڵسوكەوتی بەناو ئەخلاقی باو"داب و نەریتیانە"، ناتوانین خۆمان لە لاسایی"تەقلید"چاولێكەری دەرباز بكەین. ژیانی بۆرژوازیانە و كەسێتی بۆرژوازیانە، كەسایەتیەكی فريودەر و هەڵخەڵەتێنەرە. دەبێت بەهەموو شێوەیەك لەبەرامبەر بەكەسایەتیەكی وەها و چەمكی لیبرالیزمی بێوچان تێبكۆشین. چونكە لەچەمكێكی وەهادا بێ ئەخلاقیەكی شاراوە رازاوە و خۆی حەشارداوە، ئەوە بێ ئەخلاقیە. خۆشەویستیەكی وەها، گەورەترین حەقارەت و بێ ئەخلاقیە كە لەژێر ناوی خۆشەویستیدا لەبەرامبەر بەیەكدی دەریدەبڕن.
مرۆڤ و تاكێكی بەركەماڵ و خاوەن كەسێتیەكی مەزن. ئەو كەسانەن كە خاوەن دڵێكی گەورە و چالاكی و كردەوەی گەورەن و پەیوەستن بەنرخە هاوبەشەكانی كۆمەڵگە و گەلانەوە نرخی خۆشەویستی تێدەگەن. لە كوردستاندا شتێك بەناوی خۆشەویستی خێزان و بنەماڵەش هەڵوەشاوەتەوە. دوژمن خێزانی كردۆتە ماڵێكی خۆی، لەوێدا گەورەترین حەقارەت و بێ رێزی بەژن دەكرێت. بەبچووك سەیر دەكرێت، نرخی مرۆڤی بۆ دانانێن. جۆرەكانی توندوتیژی لەئاستێكی هەرە بڵنددا پیادە دەكرێت. رۆژانە لەبەرچاوی پیاوی كوردەوە ژن دەكوژرێت، بەڵام ههر وهك ئەوهی هەر نەیبیستبێت، خۆی لەكەڕی و كوێری و لاڵی دەدات، بەلایەوە هیچ گرنگ نییە، مرۆڤ و تاكێكی تا خوا بزانێت گێلە، خۆی لەخۆیدا نەگوتراوە"گێلە پیاو"، لەبەرامبەر بەو هەموو ژنكوژیە، مێش میوانی نییە. ئاخر مرۆڤ و تاكێكی وەها چی پەیوەندییەكی بەخۆشەویستییهوه هەیە. هەر دەزانێت پێوەرەكانی خۆشەویستی چین؟ تاكی كورد، تاكێكی مردوە، یا خود زیندوویەكی بێ روحە. ئەگەر روح و هەستی هەبا، نەدەبوو، وەها بێ باك و چاوقایمانە، چاوی لەئاستی ئەو هەموو ناعەدالەتی و بێ مافیانەدا بنوقێنێت. لەئەمڕۆدا، لەسایەی ژنانی كوردەوە، مرۆڤایەتی جارێكی تر؛ لەبەڵای هەرە ترسناك كە داعشە رزگاری دەبێت و لەسایەی دروشم و فەلسەفهی (ژن، ژیان، ئازادی)ەوە، دەبنە پێشەنگ و هیوای ئازادی بۆ مرۆڤایەتی؛ بۆیەش دەبێت پیاوی كورد و هەموو تاكێكی كورد وەها چاو لەژنانی كورد و ژنانی هەموو جیهان بكەن. دەبێت پیاوی كورد بەجەسارەتەوە رووبەرووی كەسایەتی راستەقینەی خۆی ببێتەوە و وانە و ئەزموون لەكەم و كوڕیەكانی كەسایەتی خۆی دەرخات. ژیانێكی دیموكراتی بەبونیادنانی كەسایەتیەكی رەنجدەر و كۆڵنەویست و تێكۆشانێكی بیست و چوار كاتژمێرە لەپێناو ئازادیدا بەدی دێت. پیاوی كورد دەبێت بزانێت كە ئازادی وڵات و ئازادی كۆمەڵگە بەئازادی ژنەوە دەستەبەر دەبێت و وەكو رێبەر ئاپۆش دەڵێت: "ئازادی ژن لە ئازادی كۆمەڵگە و وڵات بەنرخترە".
ژ.ت