ئیسماعیل ئەل عبێد ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوو

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ئەندامێکیان بەناوی ئیسماعیل ئەل عبێد لە باشووری ڕووباری فورات شەهید بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا شەهیدبوونی ئیسماعیل ئەل عبێد یەکێک لە ئەندامانی خۆی ڕاگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هاوڕێی قارەمانمان ئیسماعیل ئەل عبێد لەکاتی جبەجێکردنی ئەرکی وڵاتپارێزیدا کە پاراستنی ئاسایش وئارامی هەرێمەکەیە شەهید بوو. هاوڕێمان ئیسماعیل لە هەرێمی سەبخا لە باشووری ڕووباری فوراتدا لە هێرشێکی گروپێکی چەکداردا شەهید بوو. شەهید ئیسماعیل هەر لەسەرەتای بەشدار بوونی لە ناو هێزەکانماندا نموونەی کەسایەتیەکی دڵسۆزی و وەفادار بوو و هەتا کۆتایی لە پێناو پاراستنی وڵاتدا تێکۆشانی کرد.

بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای شەهید دەکەین و دەڵێین سەری گەلەکەمان سەلامەت بێت، بەدڵنیاییەوە خوێنی شەهیدەکانمان بەفیڕۆ ناچێت. ئێمە بەڵێن دەدەیین بەردەوامی بە ئەرکی پاراستنی وڵاتەکەمان دەدەین لە بەرامبەر هەڕەشەکان."

ناسنامەی شەهید وەهایە:

ناو و ناسناو: ئیسماعیل ئەل عبێد

ناوی دایک: خاتوون

ناوی باوک: عەلی

شوێن و کاتی لەدایکبوون: ڕەقە، ١٩٨٤

شوێن و کاتی بەشدار بوون: ڕەقە، ٢١/٤/٢٠١٨

شوێن و کاتی شەهیدبوون: سەبخە، ١٠/١٢/٢٠٢٤