دەوڵەتی تورک دارستانەکانی ئەلکێ دەسووتێنێت

بە هۆی دەستڕێژی گولەی سەربازانی سوپای داگیرکەران کە لە بارەگای سەربازی کالەجکای هەرێمی ئەلکێوە کراوە، ئاگر بە دارستانەکانی گوندی سەتکارێ کەوتووە.

لە شاخی جودی، گابار و بەستا تا ئێستاش دارستانەکان دەسووتێن و ئاگرەکە لە بەرفراوانبووندایە.

ئەم جارەش زانیاری سووتان و ئاگرکەوتنەوە، لە گوندی سەتکارەی سەر بە ناوچەی ئەلکێی شرنەخەوە پێمان گەیشت. بە پێی زانیاریەکان، لە بارەگای سەربازی کالەجکی گوندی سەتکارێوە، لە ئەنجامی دەستڕێژی گولە بۆ ناو دارستانەکان، لە ناوچەکە ئاگر کەوتووەتەوە.

باس لەوە دەکرێت کە ئاگرەکە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش بەردەوامە و هاوکات رێگری دەکرێت لە هەوڵی کۆنتڕۆلکردنی ئاگرەکە.

ز.ش