کوژرانی کۆڵبەرێک خەڵکی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنووری ئێران

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی جەلال سوهرابی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنووری ئێران ژیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٥ی ئایاری ٢٠٢٤، هێزەکانی سەر سنووری ناوچەی «سورکێو»ی بانە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران دەدەنە بەر دەستڕێژی گولە و لە ئانجامدا کۆڵبەرێک بەناو "جەلال سوهرابی" تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی گوندی "تاژان"ی شاری بانە ژیانی لەدەستدا.

جێ ئاماژەیە "جەلال سوهرابی" تەمەن ٤٠ ساڵ خێزاندارە و خاوەنی ٢ منداڵە، ئەم کۆڵبەرە ٩ مانگ پێش لەلایەن هێزەکانی سەر سنووری ئێرانەوە بریندارببوو.