کەنەکە بەشداری مەراسیمی یادی کیمیابارانی گۆپتەپەی کرد
شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان ئەمڕۆ بەشداری مەراسیمی یادی ٣٦ ساڵەی کیمیابارانی کۆپتەپەیان کرد.
شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان ئەمڕۆ بەشداری مەراسیمی یادی ٣٦ ساڵەی کیمیابارانی کۆپتەپەیان کرد.
ئەمڕۆ شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ کوسوکاری شەهیداندا، سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی گۆپتەپەیانکرد کە دەکەوێتە گوندی گۆپتەپەی سەر بە قەزای چەمچەماڵەوە، بەشداربوون لە مەراسیمی یادی ٣٦ ساڵەی کیمیابارانی گۆپتەپە.
دوای ئەوەی شاندەکە تاجەگوڵینەی ڕێزییان لەسەر مۆنۆمێنیتی شەهیدان دانا، ئاماژەییان بەوەکرد؛ هەمیشە یادی شەهیدان بەرز ڕادەگرن، بۆ دووبارەنەبوونەوەی کارەسات بەسەر گەلی کورددا، لەم قۆناغە مێژوویەدا 'یەكێتی نەتەوەیی' لە هەموو کاتێک گرنگترە بۆ تەواوی کوردستان. وەک کەنەکەش هەمیشە لە بانگەوازیداین بۆ یەکێتی نەتەوەی کورد.
دواتر شاندەکەی کەنەکە بەشداری پێشانگایی وێنەیی شەهیدانی کۆپتەپەیان کرد و لە نزیکەوە هاوخەمی خۆیان بۆ کەسوکاری قوربانیانی کارەساتەکە دەربڕی.