دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر گوندێکی گرێ سپی

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر گوندێکی ڕۆژئاوای گرێ سپی تۆپباران کرد و فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکراویش لە گردی گوندێکی دیکەدا تەقییەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA)، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس گوندی خربەت باقر لە ڕۆژئاوای کانتۆنی گرێ سپیی داگیرکراو تۆپباران کرد، هاوکات فڕۆیەکی بۆمبڕێژکراو لە گردی گوندی خانێی ڕۆژئاوای کانتۆنەکە تەقییەوە.

ژ.ت