تەرمی شەهید قوسەی ساڵەح بە خاکسپێردرا

تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید ساڵەح کوردی لە گۆڕستانی شەهیدانی شەدادی بە مەراسیمێکی شایستە بە خاکسپێردرا.

گەلی ناوچەکە لە گۆڕستانەکە گردبوونەوە و تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریایی دیموکراتیک (قەسەدە) قوسەی ساڵەح ئەل کوردی کە لە سبات شەهید بوو، بەخاکیان سپراد.

لە مەراسمەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان ناوچەیی شەدادی تاریق جەلال قسەیکرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و وتی: "ئەوانەی ڕۆحی خۆیان کردە خۆری ئازادی، قارەمانی ڕاستەقینەن، لە ناو مێژوودا تەماشا دەکرێن."

فەرمانداری ئەنجومەنی سوپایی شەدادی سایل زەوبایش وتی: "گەلی هەرێمەکە لە سایەیی فیداکاریی شەهیدانمانەوە لە ناو ئارامیدا دەژین. دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەوڵدەدات ئەم ئاشتی و ئارامییە کە بەرهەمی شەهیدانە لە ناو بەرێت. بەڵام گەلی ئێمە هەنگا و بە هەنگاو لەسەر ڕێگەی شەهیدانمان بەردەوامە."

دوای ئەوەی ناوی شەهید ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، تەرمی شەهید بە خاکسپێردرا.