هەفتەی ٥٤٠هەمینی چالاکیی ئێشکگریی ئازادی لەلایەن گروپێک لە هیلبرۆنەوە بەڕێوەدەچێت
چالاکیی ئێشکگریی ئازادی، کە بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، لە هەفتەی ٥٤٠هەمیندایە و چالاکیی ئەم هەفتەیە لەلایەن گروپێک لە هیلبرۆنەوە بەڕێوەدەچێت.
گروپی ئێشکگریی ئەم هەفتەیە پێکهاتوون، لە حوسەین گیەنچ، نادیلە چەلیک، هەدیە شەمراگ و موسلوم ئۆزکان. لە لێدوانەکانیاندا سەرنجیان خستە سەر ئەو کۆمەڵکوژیانە، کە دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی ئەنجامیان دەدات.
حسێن گەنچ وتەبێژی گروپەکە رایگەیاند، یەکێتیی ئەوروپا و دەزگا پەیوەندیدارەکان خۆیان لەو کۆمەڵکوژییانە بێدەنگ کردووە و بە نەبووی دەزانن و وتی: "ئێمە کۆمەڵکوژکردنی ١٧ گەریلا شەرمەزار دەکەین. داوا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەیەکان دەکەین دەستبەجێ شاندێک بنێرن و لێکۆڵینەوە لەو شوێنە بکەن".
ژ.ت