سەرهەڵدانی'ژن،ژیان، ئازادی' بە بەهێزییەوە لە شەقامەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە

دژی کورانی ژینا ئەمینی لەسەر دەستی 'پۆلیسی ئاکاری'ی رژێمی ئێران نزیکەی مانگێکە راپەڕین و خۆپیشاندانەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە و تادێت گەورەتر و بەهێزتر دەبن.

خۆپیشاندانەکان لە ژێر دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە شارەکانی وەک سنە، سەقز، کرماشانو  زۆر شاری تری رۆژهەڵای کوردستان ئێران بەردەوامن.

لەشاری زاهیدان کە بەر لە ماوەیەک کۆمەڵکوژی تێدا ئەنجامدرابوو، هاوڵاتیانی رۆژی هەینی لە دوای نوێژی هەینی رژانە شەقامەکان و لە دژی دەسەڵات دروشمیان وتەوە.

یەک لەو ناوچانەی تر کە خۆپیشاندانی تێدا بەڕێوەچوو ئەهواز بوو. لەوێ لەسەر بانگەوازی چالاکوانانی عەرەب لە چەند ناوچە هاووڵاتیان رژانە گۆڕەپانەکان و دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادییان وتەوە.

لەلایەکی ترەوە کاربەدەستانی حکومەت بۆ رێگری لە بەرفراوانبوونی خۆپیشاندان لە ئەهواز و شارەکانیتری پارێزگای خوزستان تۆڕەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندییەکانیان راگرت.

ئەمڕۆش گەنجا رژانە شەقامەکانی تاران و جەختیان لە داواکارییەکانیان لردەوە.

لە شاری کرماشانیش گروپێککە خۆیان وەک 'گەنجانی کرماشان' ناساندووە داوایان لە گەنجانی ئەو شارە کردووە کە بڕژێنەشەقامەکان و داواکارییەکانیان بەدەنگی بەرز بڵێنەوە.

بەپێی ئامارە نافەرمییەکان تائێستا زیاتر لە ٢٠١ کەس لە خۆپیشاندانەکاندا بە هۆی هێرشی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران ژیانیان لەدەستداوە.

هـ . ب