دەوڵەتى تورک سزای ژووری تاکە کەسیی بەسەر فاتمە ئۆزبای تووشبوی نەخۆشیی شێرپەنجەدا سەپاند

داوای فاتمە ئۆزبای زیندانی بۆ چارەسەرکردنی برینەکانی قاچی ڕەتکرایەوە و بە پاساوی ئەوەى لە قاوش دا "شیش"ی هەڵگرتووە سزای ژووری تاکە کەسیی بەسەردا سەپێنرا.

فاتمە ئۆزبای لە زیندانی ژنانی شاکرانی ئیزمیردا ڕاگیراوە و تووشبوی نەخۆشیی شێرپەنجەی ئاستیی ٣ یە، بە پاساوی ئەوەی پێشتر لە زیندانی ژنانی ئەرزرۆم دا سزای دیسیپلینی بەسەردا سەپێنراوە، بەڵام لەو کاتەدا ئەو سزایە جێبەجێ نەکراوە، ئێستا سزای ١٣ ڕۆژ زیندانکردن لە ژووی تاکە کەسیدا بەسەردا دەسەپێنرێت. فاتمە ئۆزبای ماوەی ٤ رۆژە لە ژووری تاکە سیدایە و هێشتا دەبێت ٩ی رۆژی تر لە ژووری تاکەسیدا بێت.

ئەوە لە کاتێکدایە فاتمە ئۆزبای تووشبووی نەخۆشیی شێرپەنجە بەهۆی درستبوونی برین و تلۆق لە قاچەکانیدا، کە پڕ دەبوون لە ئاو داوایکردبوو بۆ چارەسەر ڕەوانەى بەشی فریاکەوتنی خێرای نەخۆشخانە لە کامپی زیندانەکەدا بکرێت، بەڵام ئەو داوایە ڕەتکرایەوە و سزای ژووری تاکە کەسیی بەسەردا سەپێنرا.

فاتمە ئۆزبای ڕایگەیاند، دوای ئەوەی داواکەی ڕەتکراوەتەوە و لە دژی ڕەتکردنەوەی ئەو داوایە ناڕەزایەتیی نیشانداوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەکەوە سزای ژووری تاکەکەسیی بەسەردا سەپێنراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە پارێزەرەکەی فاتمە ئۆزبای زیندانی نەخۆش دراوە، ئەو سزایە بە پاساوی ئەوەی "کاتێک لە زیندانی ژنانی ئەرزرۆم دا بووە و شیستی رستنی هەڵگرتووە، سزای ژووری تاکە کەسیی بەسەردا سەپێنراوە" بۆیە ئیستا ئەو سزایەی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.

فاتمە ئۆزبای ئاماژەی بەوە کرد، چارەسەری ڕۆتینیی لە نەخۆشخانەی خەتیب چەلەبی بەردەوامە و لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە ڕایگەیاند، سەرباری ئەوانەش بەهۆی دروستبوونی گرێ لە سینگی دا پێویستی بە پشکنینی مامۆگرافی و ئۆلتراسۆند هەیە.

ژ.ت