زه‌مانه زێویه زیندانی كرا
چالاكوانی مه‌ده‌نی سه‌قز زه‌مانه زێویه بۆ ئه‌وه‌ی سزای ١٠ مانگ زیندان كه به‌سه‌ریدا سه‌پێنرابوو، جێبه‌جێ بكرێت، ده‌ستگیركرا و گواسترایه‌وه بۆ زیندان.
چالاكوانی مه‌ده‌نی سه‌قز زه‌مانه زێویه بۆ ئه‌وه‌ی سزای ١٠ مانگ زیندان كه به‌سه‌ریدا سه‌پێنرابوو، جێبه‌جێ بكرێت، ده‌ستگیركرا و گواسترایه‌وه بۆ زیندان.
چالاكوانی مه‌ده‌نی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زه‌مانه زێویه كه زستانی رابردو له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستگیركرابوو و دوای ٣٣ رۆژ به بارمته‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نی به شێوه‌یه‌كی كاتی تا كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی دادگا ئازادكرابوو. دادگای شۆڕشی شاری سه‌قز به پاساوی ئه‌وه‌ی ‘ئه‌ندامی رێكخراوێكی ئۆپۆزسیۆن‘ه سزای ١٠ مانگ زیندانی به‌سه‌ر زه‌مانه زێویه‌دا سه‌پاندبوو.
زانرا كه ئه‌مڕۆ زه‌مانه زێویه كاتێك بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی دادگا سه‌ردانی كردبوو، ده‌ستگیركرا و گواسترایه‌وه بۆ زیندانی شاری سه‌قز. زێویه ده‌بێت ده مانگ له زینداندا بێت.
زه‌مانه زێویه ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ دایكی منداڵێكی ته‌مه‌ن ٤ ساڵه و ده‌رچووی به‌شی یاسای زانكۆی په‌یام نوری سه‌قزه و له‌و شاره گه‌روه بووه.
هـ . ب