فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی یه‌ژه‌ئاستار رایگه‌یاند، "سڵاو له هێزه‌كانی ژنانمان ده‌كه‌ین كه له قۆناغێكی زۆر گرنگ و هه‌ستیاری مێژووی تێكۆشانمان بۆ ئه‌وه‌ی داهاتووی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه‌ی ئازادی خۆیان مسۆگه‌ر بكات، له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كه ئامێری هه‌ره فاشیستی ده‌وڵه‌تانی هه‌ژمۆنخوازه، خۆڕاگری ده‌كه‌ن. به‌و بڕوایه‌وه كه پێشه‌نگایه‌تی ژنان ئازادی و سه‌ركه‌وتن بۆ كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌دیبهێنێت، ئێمه ئیراده‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆمان بۆ سه‌ركه‌وتن راده‌گه‌یه‌نین".
له شه‌ڕدا سه‌ركه‌وتن له ژیاندا ئازادی
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌ژه‌ئاستاردا هاتووه:
"له ١٤ی نیسان به‌دواوه هێزه‌كانی یهژهئاستارمان به تایبه‌تی له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانی گه‌ریلا له به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره هێرشێكی بێ ئه‌خلاقی رژێكی فاشیستی ئاكه‌په-مه‌هه‌په كه ناتۆ پشتیوانی لێده‌كات، به‌رخودانێكی گه‌وره‌یان كردووه، ئیراده‌ی ئازاد به ناوی داهاتووی ژن و مرۆڤایه‌تی له كه‌سایه‌تی پێكهاتهكهماندا به‌رجسته بووه. وشیاری هه‌ڤاڵێتی رێبه‌رایه‌تی-ژن ئیراده‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئازادی، هه‌ڵوێستی وڵاتپارێزی، دڵسۆزی گه‌وره بۆ به‌هاكان و بڕوا به سه‌ركه‌وتن هێناویه‌ته ئاراوه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئاستێكی گه‌وره‌ی تێكۆشان به‌ده‌ستهاتووه. ئه‌م ئاسته‌ی له كه‌سایه‌تی ژنانی كورددا هاتووه‌ته ئاراوه بێگومان ره‌نج و ماندووبوونی رێبه‌ر ئاپۆیه. له‌به‌ر ئه‌وه، هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌ك كه هێزه‌كانی یهژهئاستارمان ده‌یكێشن، هه‌ر هه‌نگاوێك كه له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپی ‘له شه‌ڕدا سه‌ركه‌وتن، له ژیاندا ئازادی‘هه‌ڵیده‌گرن، بڕیارداری و ویستێك كه به‌نرخبوون و شكۆی شایه‌نی ئه‌و ئاسته نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌یبات، هه‌وڵێكه بۆ هه‌ڤاڵێتی رێبه‌ر ئاپۆ. وه‌ك چۆن به درێژایی مێژووی تێكۆشانمان پێشه‌نگایه‌تی ژن له شه‌ڕدا بووه هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی شۆڕشگێڕی له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی ژن، بۆ گه‌له‌كه‌مان كه هه‌بوونی خۆی سه‌ر له‌نوێ به‌ده‌ستهێنا گه‌یاندیه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره، ئه‌م پێشه‌نگایه‌تیه له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا كه پاكتاو به‌سه‌ر ژنان و گه‌له‌كه‌ماندا ده‌سه‌پێنرێت، به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز شهڕڤانێتیهك كه هه‌رگیز سه‌ردانانه‌وێنێت و خاكه‌كانمان بگه‌یه‌نێته سه‌ركه‌وتن نیشان ده‌دات. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه چالاكییه‌كانی هێزه‌كانی یهژهئاستامان له رۆژی ٣ی ئابدا له شاخی ئێف ئێم كه هه‌لیكۆپته‌رێكی جۆری ئاتاكیان خسته‌خوار و چالاكی نیشانشكێنی كاریگه‌ری یه‌ژه‌ئاستار له هه‌مان رۆژ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی ئه‌نجامدرا، سڵاوی لێده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی تێكۆشانی پێكهاته‌ی فه‌رمانده و جه‌نگاوه‌رانی یهژهئاستارمان كه له‌و گۆڕه‌پانانه‌ی به‌رخودانی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، به سه‌ربه‌زرییه‌وه له ئامێزیان ده‌گرین و سڵاویان لێده‌كه‌ین.
له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی فاشیستی كه له ١٤ی نیسان به‌دواوه هێزه‌كانمان له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی كاركه‌ر، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، شاخی ئامێدی و ئاڤاشین به چالاكی كاریگه‌ر به‌رخودانێكی بێ پسانه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و بوونه مۆته‌كه‌ی سوپای توركی فاشیست كه وێراویه‌تی قاچی بخاته سه‌ر خاكی ئێمه. له هه‌مان قۆناغه‌كانی به‌رخوداندا هێزه‌كانی ژنانمان له خواكوركیش به هه‌وڵ و چالاكیه گرنگه‌كانیان له ناو هه‌ڵوێستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و لێپرسینه‌وه له فاشیزمدابوون. له ١ی ئابدا هێزه‌كانی یهژهئاستارمان له گه‌ڤه‌ر به چالاكی سابوتاژ له هه‌رێمی شه‌مزینان به سزادانی هێزه‌كانی سوپای فاشیست و ئه‌و جاشانه‌ی كه موچه‌ی چه‌په‌ڵ وه‌رده‌گرن، بوونه ده‌ربڕینی كاریگه‌ری پاراستنی شكۆی ئه‌و خاكانه.
هێزەکانی یەژاستارمان کە لە ٤ی مانگدا بەرخۆدانی گەورەیان بەرامبەر هێرشە فاشیستیەکان نیشانداوە، چالاکی کاریگەریان پەرەپێداوە، بەتایبەتی تاکتیکی سویقاستیان بە باشی بەکارهێناوە و هەمیشە هێرشیان کردووەتە سەر هێزە چەتەکانی فاشیست و هەرچەندە هەموو ئەو هەوڵانەی لەسەر ئەم بنەمایە پەرەی سەندووە بە مانادار و بەنرخ دەبینین، بەڵام پێویستی بە بەشدارییەکی داهێنەرانەتر و کاریگەرتر هەیە. فاشیزمی سەر خاکەکەمان و خیانەت کە وەک شێرپەنجەیەک لە نێو گەلەکەماندایە تا ئەو ڕادەیەی کە هەر فاشیستێک پێی لەسەر ئەم خاکە دانابێت دەتوانێت بژی تا بێلایەنی ئەو عەقڵییەتی و هەڵوێستە نەخوازراوەی کە بوونی ژن و گەلەکەمان و وڵاتەکەمان پێشکەش بە دوژمن دەکات و پێی وایە کە بە شکستهێنانی ئەوانەی نوێنەرایەتی شەرەف دەکەن دەتوانن بژین. ئێمە بە دڵسۆزییەوە نوێنەرایەتی هاوبەشیی ژنان و ڕێبەرایەتی دەکەین، نموونەی بێهاوتای ئەمە نیشان دەدەین. لەم بارەیەوە پێمان وایە پێکهاتەی فەرماندە و شەڕڤانانی یەژا ستارمان بەم بەرپرسیارێتییەوە کار دەکات و ئەو هێزە نیشان دەدات کە لە گرنگترین قۆناغی مێژووماندا کات دیاری دەکات، بە جێبەجێکردنی پرەنسیپی 'سەرکەوتن لە شەڕ، ئازادی لە ژیاندا' بە سووربوونی بەدیهێنانی دواڕۆژێکی ئازاد، ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە گەورەترین هێزی لێپرسینەوە لە مێژوودا. پێکهاتەی ئێمە لە فەرماندەکانی یەژا ستار و شەڕڤانان لە هەموو بوارەکانی بەرخۆداندا لە ژێر باری نائاساییدا بەرخۆدان دەکەن و لەسەر ئەم بنەمایەش ئیرادەیەک نیشان دەدەن. ئەم هەڵوێستە لە دژی هێزە فاشیستەکان و چەتەکان کە لوتکەی زاڵبوونی نێرینە و هێرشکردنە سەر خاکەکەمانە، دەبێت بگوێزرێتەوە بۆ هێزێکی لێدان و بە تاکتیکی داهێنەرانە و شێوازەکانی کرداری بەرهەمە بڕیاردەران و و حسابپرسینی عەقڵی ژن لە هەر هەناسەیەکی دوژمن کە لەسەر خاکەکەمان هەڵیدەکێشێت.
ئەو گۆڕەپانانەی کە ئێستا شەڕی تێدا دەکرێت و شڕ قورسە، ستراتیژیترین هەرێمی 'کەوانی زێڕینە' کە بە بەرەکەتی کۆمەڵگای سروشتی کە ئازادی لەسەر بناغەی پێشەنگایەتی ژن، وەک تایبەتمەندی کۆمەڵایەتی دەناسێت، هەڵدەگرێت و دەپارێزێت، شوێنی خۆی لە مێژوودا گرتووە. زاگرۆس زێدی بەرخۆدانە. لەم واتەیادا ئەو شوێنانەی کە شەرەف، بوێری و ئازادی تێیدا جێی خۆی دەگرێت و مرۆڤایەتی واتادار دەکات. هێزە چەتە فاشیستەکان کە بە ترسنوکی هێرش دەکەن و خۆیان لە پشت فڕؤکە و بۆمبەکان دەشارنەوە، لەسەر ناوی کەلتوری سەردەستی ٥٠٠٠ ساڵەی پیاو کە وایانکردووە ژن نەمێنێت، هێرش دەکەنە سەر ئەم ڕاستیەی کە تەڤگەری ئازادی خوڵقاندوویەتی و سەرلەنوێ هێز بە ژنان دەکات، لەم رووەوە دیارە کە شەڕ بەردەوامە و لەبەرئوە هۆکاری ئایدۆلۆژی هێرش دەکرێتەسەر هێڵی شارستانی دیموکراتی کە لەنێو خۆیدا نوێنەرایەتی بەهای کەلتوری خوداوەند دەکرێت. ئەم بەرخۆدانەی کە ئێمە وەک تەڤگەری ئاپۆیی و بە تایبەتی هێزەکانی یەژەئاستار بەرەو پێشەوە دەبەین، لە هەمانکاتدا واتای حسابپرسینی مێژوو، هەروەها شایەدی بۆ شەڕی دوو لایەن لە هەمان جێگا دەکات. بە زانستی ئەم راستیە ئەرکی مێژووییمان کە ئێمە لەسەر ناوی دوارۆژی ژن و گەلانی زاگرۆس، تەختی زێڕینی خوداوەندەکان، لە هێزی سەردەستی پیاو حساب بپرسین و سەربکەوین. جەوهەری ئەو شەڕەی کە ئێستا لەدژی گروپە فاشیست، قڕکەر و ژنکوژ دەکرێت، بەم شێوەیەیە.
بە بەهێزی بەشداری دەکەین، بە بەهێزی سەردەکەوین
ئێمە ١٥ی تەباخ ساڵیادێکی دیکە ژیانەوە پێشوازی دەکەین. وەک پێکهاتەی فەرماندە و شەڕڤانانی یەژەئاستار، بە بەهای گەورەی ئازادی کە لە هەموو مێژووماندا خوڵقێنراوە، بەشداری دەکەین و سەردەکەوین. لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە لەو بڕوایەداین کە هەر هەڤاڵێکمان، بە ئەندازەی تاڵەکانی قژی، بە رێکخستنکردنی بەهێزی ئیرادە و کاریگەر و بە کۆکردنەوەی ئەزمون کە لە مێژووی ئێمەی سوپابوونی ژن‌دا بەدەستهێنراوە، خۆیان دەگەیەننە پێوانەکانی بەشداری زیلانی و لەژێر هەر بارودۆخێکدا بە هیوا و بڕوای سەرکەوتن بەشداری دەکات، ئێمە دەزانین کە ئەمە بەرپرسیاری مێژوویی ئێمەیە. ئێمە وەک ئەو ژنانەی کە خۆیان گەیاندووتە شانسی ئاشکراکردنی مێژوو و ئامێری سەرخستنی، خۆیان بەختەوەر دەبینن و بە زانابوون کە ئەمە لە سایەی خۆشەویستی و بە شیوەیەکی هێژا پێویست بەجێهێناوە و بۆیەش هەرچیەک پێویست بێت، دەیکەین. شەهیدە گەورەکانمان بۆ ئەمە گیانیان بەخت کرد و بە گیان و شەهیدبوونیان، ئەمەیان ئاشکرا کرد. بە هەڵوێستی فێربوون و نوێنەرایەتیکردنی شەهیدە فیداکار و رێنیشاندەرە گەورەکانمان بەبیردەهێنینەوە. جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە فەرماندە و شەڕڤانانمان دەکەین کە بە زانایەتی و بڕیاردانەوە، دەجووڵێنەوە و لەسەر بناغەی سەرکەوتن بەردەوامی سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین."
ف.ق / هـ.ب