لە مارسیلیا چالاکی بۆ پشتگیری لە زیندانیانی ژن ئەنجامدرا
کۆمەڵێک ژنی چالاکوان لە کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لە مارسیلیا کۆبونەوە و بۆ پشتگیری لە زیندانیانی ژن چالاکیان ئەنجامدا.
کۆمەڵێک ژنی چالاکوان لە کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لە مارسیلیا کۆبونەوە و بۆ پشتگیری لە زیندانیانی ژن چالاکیان ئەنجامدا.
لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا، ئەندامانی کۆلەکتیفی پشتگیری لە کوردستان و ئەنجومەنی ژنانی ئارین میرکان لە کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ کۆبونەوە و چالاکیان بۆ پشتگیریکردن لە ژنانی سیاسەتمەدار، هونەرمەند و رۆژنامەنووس ئەنجامدا کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە زیندانیکراون.
ژنان بۆ گولتەن کشاناک، سەباحەت تونجەل و هونەرمەند نوودەم دووراک و زۆر ژنی دیکە، نامەیان نووسی.
ف.ق