سێ ژن خەڵاتی باشترین داهێنەریان پێبەخشرا

دوو ژنی فەرەنسی و ژنێکی سویسری لە ئۆفیسی داهێنانی ئەوروپا خەڵاتی باشترین داهێنەری ساڵی ٢٠٢٢یان پێدرا.

دوو ژنی فەڕەنسیی زانای کیمیایی کلاود گرگیسۆن و ئیلۆدی بیلنۆوی زانای بەرگریی جەستە (ئیمۆنۆلۆجی)، لەگەڵ ئەندازیاری سویسری مەدیحە دێرۆوازی خەڵاتی باشترین داهێنەری ساڵی ٢٠٢٢یان لە ئۆفیسی تۆماری داهێنانی ئەوروپا (EPO) بردەوە.

کلاۆد گرگیسۆن خەڵاتی "توێژینەوە" ی ئەو ڕوەک و گیایانەى مەتال و کانزاکان دەخۆن پێبەخشرا، کە توێژینەیەک و داهێنانێک بوو لەسەر دروستکردنی گەردیلەی کیمیایی نوێ و پاککردنەوەی زەوی لە مینە.

ئیلۆدی بیلنۆو خوێندکاری پێشووی دکتۆرا لە زانستی بەرگری جەستە (ئیمۆنۆلۆجی) لە نەخۆشخانەی بیچات لە پاریس، لە ئێستادا بەڕێوەبەری توێژینەوەیە لە کۆمپانیای تەندروستی سویسری (Boehringer Ingelheim) و لەگەڵ مەدیحەی هاوڕێ و هاکارە  سویسرییەکەی، کە ئەندازیاری بایۆتەکنەلۆجییە لە کاتاگۆریی (KOBI) خەڵاتی داهێنانیان پێبەخشرا.

دێرۆوازی پلاتفۆرمێکی نوێی پزیشکی دروست دەکات، کە نەخۆشییە جۆرەکانی شێرپەنجە لە رێگەى درزی لێدانەوە چارەسەر دەکات.

ژ.ت