له موش ژنێكی ٧٢ ساڵ كوژرا
له موش ژنێك به ناوی هـ. گ له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به ناوی ك.گ كوژرا.
له موش ژنێك به ناوی هـ. گ له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به ناوی ك.گ كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان ژنێك به ناوی هـ. گ ته‌مه‌ن ٧٢ ساڵ كه له گه‌ڕه‌كی حوڕییه‌تی موش نیشته‌جێبوو له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به ناوی ك. گ ته‌مه‌ن ٩٢ ساڵ به چه‌ك كوژراوه.
دوای بیستنی ده‌نگی ته‌قه، دراوسێكان هێزه ئه‌منییه‌كان و پۆلیس و تیمه ته‌ندروستییه‌كانیان ئاگادار كرده‌وه و گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه. كاتێك پۆلیس و تیمه‌كانی ته‌ندروستی گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه بینیان كه هـ . گ كوژراوه. ته‌رمی هـ . گ بۆ توێكاری گواسترایه‌وه بۆ پزیشكی دادی ده‌وڵه‌ت له موش.
له‌لایه‌كی تره‌وه نه‌زانراوه كه ئاخۆ ك.گ ده‌ستگیركراوه یان نا و له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
له پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا لانیكه‌م ١٣٢ ژن كوژراون
به‌گوێره‌ی پلاتفۆرمی ئێمه تاوانه‌كانی دژ به ژنان راده‌گرین، له مانگی ئایاردا ٣٥ ژن كوژراون، ١٦ ژنیش به شێوه‌یه‌كی گوماناوی ژیانیان له‌ده‌ستداوه.
له مانگی نیساندا ٢٤ ژن له لایه‌ن پیاوانه‌وه كوژراون. به پێ ئاماره‌كانی پلاتفۆرمه‌كه له ٥ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا لانیكه‌م ١٣٢ ژن كوژراون.
هـ . ب