چالاكوانی ژنۆلۆژی ئاكارسه‌ل له سلێمانی تیرۆر كرا
له شاری سلێمانی باشوری كوردستان، ئه‌ندامی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژنۆلۆژی ئه‌كادیمیسیان ناگیهان ئاكارسه‌ل له هێرشێكی چه‌كداریدا تیرۆركرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌رێمه‌كه له كاتژمێر ١٠:٠٠- ١١:٠٠ له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا هێرشێكی چه‌كداری له دژی ئه‌كادیمیسیان ناگیهان ئاكارسه‌ل ئه‌نجامدراوه.
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ژنۆلۆژی و ئه‌ندامی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژنۆلۆژی، چالاكوانی ژنان و ئه‌كادیمیسیان ناگیهان ئاكارسه‌ل له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا ژیانی له‌ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی توێكاری ره‌وانه‌ی پزیشكی دادیی سلێمانی كرا.
ئاكارسه‌ل خه‌ڵكی شاری قۆنیا بوو، كاری رۆژنامه‌وانی، نوسین بۆ رۆژنامه و گۆڤاره‌كانی ژنانی كردبوو. تائێستا مۆركی خۆی له زۆر كاری لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ژنان له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات دابوو. ماوه‌ی چه‌ند ساڵ بوو له سلێمانی بۆ دانانی بناغه‌ی ئه‌كادیمیای ژنۆلۆژی خه‌باتی ده‌كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كا ئاكارسه‌ل هاوكات به‌شداری له پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی ژنانی كوردستانیشدا كردبوو.
نازانرێت كه بكوژ ده‌ستگیركراوه یان نا، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان له شوێنی رووداوه‌كه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
هـ . ب