هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند: "بە تێکۆشانی خۆیان بوونە نمونەیەکی جەوهەری و بنەڕەتی دڵسۆزی بۆ بەهاکانی ئازادی و بە بڕیاربوون و باوەڕ بوون".
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند: "بە تێکۆشانی خۆیان بوونە نمونەیەکی جەوهەری و بنەڕەتی دڵسۆزی بۆ بەهاکانی ئازادی و بە بڕیاربوون و باوەڕ بوون".
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند: "بە تێکۆشانی خۆیان بوونە نمونەیەکی جەوهەری و بنەڕەتی دڵسۆزی بۆ بەهاکانی ئازادی و بە بڕیاربوون و باوەڕ بوون".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە دەربارەی ئەو گەریلا شەهیدانەوە ڕایگەیاند:
"فەرماندە پێشەنگەکانمان لە گارزان، هاوڕێیانمان سیپان و ڕەحیمە لە ١ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە شەڕ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر بە ئازایەتییەکی زۆرەوە شەڕیان کرد و قارەمانانە شەهید بوون. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە ڕۆحی فیدایی و بەرخۆدان، ئازایەتی، فیداکاری، باوەڕبەخۆبوون، ئیرادە و بە بڕیاربوونەوە لە سەختترین هەلومەرجدا تێدەکۆشن. یەکێک لەو ناوچانە ئەیالەتەکانی باکووری کوردستانە. فەرماندەکانمان هاوڕێیان سیپان و ڕەحیمە لە ئەیالەتی گارزان تێکۆشانی ئازادییان بەڕێوەدەبرد گەریلایەتیی سەردەمی نوێیان جێبەجێکرد و خستە گەڕ، پێشەنگایەتییان بۆ ئەو پرۆسە سەختە کرد. هەڵوێست، تێکۆشان و بە بڕیاربوون لەسەر سەرکەوتنی هەر دوو فەرماندەی قارەمان و فیداکار و فیدایمان دەبێتە نموونە و بە دڵنیاییەوە ئامانجەکانیان بەدی دەهێنرێت.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:
نازناو: سیپان باتمان
ناو و پاشناو: توران ئۆزەل
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و باوک: زومەڕود - سیابەند
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی ئەیلولی ٢٠٢٢ / گارزان
****
نازناو: ڕەحیمە خەبات
ناو و پاشناو: شیلان ئۆکمەن
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: مەقبوڵە - محەمەد فاروق
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی ئەیلولی ٢٠٢٢ / گارزان
-
هاوڕێیانمان ئەیلەم و باهۆز شەهید بوون
فەرماندە گەنجەکانی سەردەمی گەریلایەتی نوێ، هاوڕێیانمان ئەیلەم و باهۆز لە ٤ی تەمووزی ٢٠٢٢دا لە ناوچەی کاتو ژیرکا لە هێرشی دوژمندا قارەمانانە شەڕیان کرد و شەهید بوون. ئەو هاوڕێ پێشەنگانەمان بە بانگەشە و ئیعدعا و ئومێدێکی زۆرەوە لە هەرێمی بۆتان ئەرکی پێشەنگایەتیکردنی ئەرکەکەیان دەکرد و لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پاکتاوکار بە هەڵوێستی شۆڕشگێڕانە و جەنگاوەرانەی خۆیا بوونە نمونەیی ئاپۆیی. هەموو ساتێکیان بۆ ئازادیی گەلەکەمان و ڕێبەرەکەمان، بە قووڵبوون و ڕەنج و هەوڵ و کۆششەوە بەسەردەبرد. بەو هەڵوێستانەیان کاراکتەری تێکۆشانی سەردەمی ئێستایان دیاری دکرد. ئێمەش وەک هاوڕێیانیان، بە دڵسۆزی یادی هاوڕێیانمان ئەیلەم و باهۆز دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین، کە تێکۆشانەکەیان سەربخەین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: ئەیلەم مەزڵوم
ناو و پاشناو: ئەڤیندار کاڤاک
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: وەزیرە - مەحمود
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی تەمووزی ٢٠٢٢ / کاتۆ ژیرکا
-
****
نازناو: باهۆز مژینی
ناو و پاشناو: موجاهید تۆک
شوێنی لەدایکبوون: مێرسین
ناوی دایک و باوک: فاتمە - عەبدولڕەحمان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی تەمووزی ٢٠٢٢ / کاتۆ ژیرکا
ئێمە سەرەخۆشی لە هەموو گەلەکەمان و بەتایبەتی بنەماڵە هێژا و بەنرخەکانی هەڤاڵانمان سیپان، ڕەحیمە و ئەیلەم و باهۆز دەکەین، کە لە بە تێکۆشانەکەیان بەرزترین نموونەی جەوهەری دڵسۆزی و باوەڕبوون، بە بڕیار و پێداگر بوون بۆ بەهاکانی ئازادی".
ژ.ت