لە زیندانی هەولێر هەڕەشەی سەر ژیان و ئاسایشی عەبدولڕەحمان ئەر و مەزڵوم داغ بەردەوامە
کۆمیتەی پشتیوانی لە عەبدوڕەحمان ئەر و مەزڵوم داغ ڕایانگەیاند، هەڕەشە لەسەر ژیان و ئاسایشی ئەر و داغ بەردەوامە و داوای هەستیارییان کرد.
کۆمیتەی پشتیوانی لە عەبدوڕەحمان ئەر و مەزڵوم داغ ڕایانگەیاند، هەڕەشە لەسەر ژیان و ئاسایشی ئەر و داغ بەردەوامە و داوای هەستیارییان کرد.
کۆمیتەی پشتیوانی لە عەبدولرەحمان ئەر و مەزڵوم داغ لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، مەزڵوم داغ و عەبدوڕەحمان ئەر ماوەی پێنج ڕۆژە بە هۆی نزیکبوونەوەی خراپی بەرپرسانی زیندانی هەولێرەوە دەستیان بە ڕۆژووی مردن (مانگرتن لە خواردن) کردووە و مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.
لە راگەیاندراوەکەدا سەبارەت بە هۆکاری دەستپێکردنی ڕۆژووی مردن لەلایەن زیندانیان بۆ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەگەڕێتەوە و ڕایانگەیاند، "عەبدولرەحمان ئەر و مەزڵوم داغ لە گفتوگۆی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەکانیان دا ڕایانگەیاندووە، کارمەندانی زیندان لەکاتی سەرژمێریدا سوکایەتیان پێکردوون و کاتێک کاردانەوەیان بەرامبەر بەو دۆخە هەبووە لێیاندراوە و لە پشتەوە دەستیان کەلەپچەکراوە و خراونەتە ژووری تاکە کەسی. ئەر و داغ لە ٢٨ی ئەیلولەوە لە دژی ئەو پێشێلکاری و نزیکبوونەوەیانەی خراپی بەرپرسانی زیندان، ڕۆژوویی مردن (مانگرتن لە خواردن) دەستپێکردووە و ئێستا ماوەی پێنج ڕۆژە چالاکیەکانیان بەردەوامە. ڕاشیانگەیاندووە، بەهۆی نزیکبوونەوەی بەرپرسانی زیندانەوە مەترسی لەسەر ژیانیان بەردەوامە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەو دوو زیندانییە پێشتریش مانگرتن لە خواردنیان ئەنجامدابوو و ئەوەشی تیادا هاتووە: "ئەر و داغ پێشتر بەهۆی خراپیی و نەبوونی ئاسایشی ژیانەوە دەستیان بە چالاکیی ڕۆژووی مردن کردبوو، هەرچەندە چەندین داواکاری و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بەرپرسانی زیندانەکەشدا کردووە، بەڵام دۆخیان باش نەبووە".
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەم بانگەوازە کراوە، "پاراستنی ئاسایشی ژیان و مامەڵەی مرۆیی لەگەڵ زیندانیان سەرەتاییترین مافی مرۆڤە. بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکە بەرپرسیارە لە مسۆگەرکردنی ئەو مافانە. ئێمە وەک کۆمیتەی پشتیوانی لە عەبدوڕەحمان ئەر و مەزڵوم داغ، چاو و سەرنجمان لەسەر داغ و ئەرە. داوا لە ڕای گشتی دەکەین لەم بوارەدا هەستیار بن، هەروەها داوا لە دەسەڵاتدارانی زیندان دەکەین، کۆتایی بە پێشێلکارییەکان و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر بە ئەر و داغ بهێنن و سەلامەتیان بپارێزن".
ژ.ت