لە دورگەی کاناریا کەشتی پەنابەران ژێرئاوکەوت

لە دورگەی کەناریای ئیسپانیا کەشتی پەنابەران ژێرئاوکەوت و ٤ پەنابەر گیانیان لەدەستدا و ٢٩ پەنابەریش بێسەروشوێنن.

رێکخراوی کامینانۆ فرۆنتیراسی کە رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنیە بۆ پاراستنی پەنابەران، رایگەیاند کە کەشتیەک لە رۆژئاوای سەحراوە بەرێکەوتووە و دوای چەند کاتژمێرێک داوای هاوکاری کردووە.

رێکخراوەکە رایگەیاند، ٣٤ کەسی تێدا بووە و ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٩ کەسیش بێسەروشوێنن.

ف.ق