سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ هه‌ولێره‌

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی به‌مه‌به‌ستی چه‌ند دیدارێك گه‌یشته‌ هه‌ولێر.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكوه‌زیران مسته‌فا كازمی له‌ هه‌ولێره‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ولێر به‌ فه‌رمی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانییه‌وه‌ پێشوازی لێكراوه‌".

كازمی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سیاسی به‌غدا به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ رێوره‌سمی كۆچی دوایی سه‌رۆككۆماری پێشووتری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌.

هـ . ب