گەریلای یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە / YRK) چەتین سەردەشت لەسەرەتای قسەکانی دا ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ لە ئێمرالی کرد، هەموو شەهیدانی شەڕی پاراستنی مەدیا وهەروها شەهیدانی کە لە قۆناخی سەرهەڵدانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەهید بوون وەبیر هاورد . لە هەمان کات دا باسی لە کەمپەینی کەژار" کاتی پاراستنی شۆڕشی ژنە" هەڵسەنگاندنی گرنگی کرد .
گەریلا چەتین لە سەر هێرش کە لە ئێمراڵی و گۆرەپانی شەڕی زاپ و ئاڤاشین بە رێوە دەچێت وەها هەڵسەنگاند:" خۆڕاگری و تێکۆشانی بێ وێنەی رێبەر ئاپۆ کە لە دورگەی ئێمرالی بەڕێوە دەبات هەموو پێلانگێڕیی دەوڵەتی فاشیست تورکیە و ناتۆ پووچەڵ کردوەتوە. ئەو ڕەنگدانەوەش لە چیا سەر بەرزەکانی کورستانێێش دەبێنرێن بە سەپاندنی گۆشەگیریی توند لەسەر رێبەر ئاپۆ دەیانەوێت گەلی کوردیش لەم قۆناخە بێ بەش و پەراوێز بخەن. بۆیە هەر جۆرە پەیوەندییەکیان لەگەڵ رێبەر ئاپۆ راگرتووە و رێگا نادەن، کە رێبەر ئاپۆ دەستێوەردانی ئەم قۆناخە بکات، چون ئەو هێزانە ترسیان لەبڵاو بوونەوەی مۆدێڕنیتەی دمۆکراتیک هەیە و بەرژەوەندیی خۆیان لەگەش کردنی شەڕ و ئاڵۆزی دەبینن و هەرگیز لەگەڵ چارەسەری ئاشتییانە و دیمۆکراتیکدا نیین. سەرە رای ئەوش ئەمڕۆ ئەو فکر و ڕامانی رێبەر ئاپۆ لەئاستی کوردستان و جیهان دێتەدی و ئایدئۆلۆژی و پارادیگمای بە جیهانی دەبێت. واتا ئەوەی کە رێگە خۆشکەری ئەو ڕێگایە بوو ڕێبەر ئاپۆ یە و دەستپێشخەریی شۆڕشی ئازادی و دیموکراسی لەناوچەکەیش و جیهان دا دەکات، گەلی کوردە. هەڵبەت بە پێشەنگایەتی ژن شۆڕشی ژن لەناو ئەو شۆڕشەدا پێکهات و تا دەڕوات ئەو شۆڕش لەئاستی کوردستان و ناوچە و جیهان بەربڵاو دەبێ و ئەوەش دەیسەلمێنێت، کە گەلی کورد بە دەستپێشخەریی ژنان و جوانان پێشەنگایەتی شۆڕشی ئازادی و دیموکراسی لەجیهان دەکات. ئەو هێرەشە هۆڤانە فاشیستی تورک کە لە زاپ و ئاڤاشین بەڕیوە دەبڕێت لەوە بە دور نیە و هەموو سیاست چەپەڵ و قڕێژ بەکار دەهێنن بە تایبەت سیلاح کیمیایی کە قەدەغە کراوە لە سەر هەڤاڵانمان بەکار دەهێنن، ئەوە دوری لە ئەخلاقی مروڤاتیە. بزۆتنەوەی ئێمە بزۆتنەوەی شەهیدانە بە رۆحی فیدایی شەهیدان هەر دەڕوات گەورەتر و بەرفراوانتر دەبێت وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "شەهید حەقیقەتی رێگای ئازادییە" ئەو شەهیدانە بە ئێمەش راستی ئەو رێگایە نێشان دەدن".
لە بەردەوامی قسەکانی ئەو گەریلایەی (یەرەکە / YRK) دا هاتووە، "ئەو سەرهەڵدانە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوە دەبڕیت سەرهەڵدانێکی پیرۆز و لە ئەنجامی گەڕاندایە بە دوای ژیانەکی ئازاد و دمۆکراسی دا، یادی ئەو کەسایەتیانە، کە بۆ ژیانی ئازاد لە ناو ئەو سەرهەڵدانە شەهید بوون بە بێر دەهێنمەوە. ئەو شۆڕشە بە پێشەنگایەتی ژنی کورد دەستی پێ کرد، ئێمە لەو بڕوایەداین ئەوە سەرکۆتن مسۆگەر دەکات و پێویستە ئەو چالاکیانە و سەرهەڵدانە بە ڕەنگی جیاتر بەهێزتر ببێت. پێویستە ژنان و جوانان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان پێشەنگی ئەو سەرهەڵدانە بکەن. بێگومان شۆڕش بێ بەدەل و قوربانی نابێت. گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە ئەو سەرهەڵدانە کە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بۆ ژیانێکی ئازاد و دموکراتیک سەرنجی هەموو کەسی بۆ خۆی ڕاکێشا. چون گەل گەیشتە ئەو زانا بوونە، کە ئەو کوشتن و زەخت و گۆشارە، کە سەر ژنان پێک هەیە نە کارێکی ئەخلاقیە و نە ویژدانیە، بۆ ئەو ناحقییە، کە لە سەر ژنان پێک دەهێنرێت دەبێت سەری خۆیان راکەن و قەبولی نکەن. پێویستی بە تێکۆشان و خۆڕاگری هەیە، کە لە بەرانبەر زێهنیەتی پیاوسالاری تێبکۆشن، ئەوەش بە یەکگرتوویی گەلان بەدی دێت تا بتوانن ئەو زێهنیتە، کە هەیە هەڵوشێنن و زێهنیەتی دیموکراتیک بئافرینن. کەواتە پێویستە هەموو گەلانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت فارس، بەلوچ، ئازەری، کورد، تورک یەکگرتوو بن تا بتوانن ئەو داگیرکەرییە لە بەین ببەن وئەو شۆڕشە سەربخەن ".
گەریلا چەتین لەبارەی کەمپەینەکەی کەژارەوە وتی: " ئێمە وەک گەریلای (یەرەکە / YRK) بۆ کەمپیەنەکەی کەژار بە ناوی "کاتی پاراستنی شۆڕشی ژنە" دەبێژین، پێویستە هەموو ژنانی کورد، بەلوچ، ئازەری، تورک، فارس پێکەوە خۆ بە رێخستن بکەن و لە دەوری ئەو کەمپینەی کەژار کۆ ببنەوە تاوەکو بەیەکەوە بتوانن بە ڕێخستنکراوی لە دژی زێهنێتی پیاوسالاری تێکۆشان بکەن. بۆ ئەوەی بتوانن ئەو شۆڕشە بە یەکگرتوویی مسۆگەر بکەن. ئەم شۆڕشە نوێیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ژیانێکی ئازاد و دیموکراسی بۆ هەموو پێکهاتەکان بەدی دەهێنێت. بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' فەلسەفەی نوێی ژیان بونیات دەنرێت. تا سەرکەوتن دەبێت نەسرەون و بە هەموو هێز و تواناکانیانەوە خۆ بپارێزن و خۆ بە ڕێکخستن بکەن و بەردوام بن و خۆیان فراوانتر بکەن".
گەریلا چەتین لە کۆتایی وتەکانیدا دا بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و جیهان بانگەوازی ئەوەی هەبوو: "بانگەوازی ئێمە بۆ گەلی هەر چوار پارچە و دەرەوی وڵات ئەویە، دەتوانن بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان دژی ئەو هیرشانە بوەستنەوە و خاوەنداری و پشتیوانی لە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدانی خۆیان بکەن، بێدەنگ نەبن و نەترسن، چون هێرشێکمان لەسەرە. داگیرکەر دەخوازێت لە ئەم چەند مانگەی کە ماوە، ئەنجامێک بە دەست بهێنێت. پێویستە ئەم چەند مانگەی کە لە ئارادایە، گەل بەشداری هەموو چالاکییەکان بکات، خەبات و خۆپیشاندان بکەن. هەر کەس لە هەر جێگایەکدایە چ زیندان بێت، یا لە دەرەوەیە، یان لە چیاکاندایە دەبێت بە یەکگرتوویی و ڕیخستنکراوی خاوەنداری و پشتیوانی لە هەموو دەستکەوتەکانی گەلەکەمان بکەین و دەبێت سەرکەوتن مسۆگەر بکەین".
ژ.ت