دەبەپە لەدژی هێرشەکانی داعش بانگەوازی بۆ یەکێتی نێوان کوردان کرد

دەبەپە ئاماژەی بە هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر گوندەکانی کەرکوک کرد و داوای کرد کورد یەکبگرێت.

پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی (دەبەپە) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر گوندەکانی کوردان لە کەرکوک کرد.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە باشوری کوردستان، لە مانگی تشرینی دووەمەوە داعش دەستی بە هێرش کردووە و لە هێرشەکاندا ٢٠ پێشمەرگە شەهید بوون و ژمارەیەک خەڵکی مەدەنیش شەهید بوون و برینداریش هەیە.

دەبەپە رایگەیاند، وەک دەزانرێت، هاوپەیمانی نێودەولەتی بۆ شەڕی دژی داعش چەق و جبەخانەی رادەستی پەدەکە کرد. ئەو چەک و جبەخانەیە پێویستە بوو لەدژی داعش بەکاربهێنرێت، بەڵام بە داخەوە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆی بەکاردەهێنرێت.

دەبەپە ئاماژەی بەوەکرد، هێزە تاریکەکانی وەک داعش، هێزی خۆیان لە دەوڵەت نەتەوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت دەوڵەتی تورک وەردەگرن. کردەوەکانی تورک بۆ لەناوبردنی کوردە. بەڵام هەرچەندە ئەم بابەتە ئاشکرایە، دەسەڵاتی پەدەکە لە بەرانبەر ئەم کارەساتە بێدەنگە و خۆت کەڕ دەکات. دەوڵەتی تورک دەیەوێت، شەڕی ناوخۆیی لەنێوان کورددا دروست بکات. لە باشوری کوردستان، گەل و رۆشنبیران و هێزە وڵاتپارێزەکان، پەدەکە لەبارەی ئەم پلانە هوشیار دەکەنەوە.

 دەبەپە راشیگەیاند، ئەوان وەک پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی، داوا لە پەدەکە دەکەن، گوێ لە گەلی کوردستان بگرن. دوژمنی کورد نایەوێت یەکێتی نێوان کورد دروست ببێت. پێویستە ئەو چەکانەی پێویستە لەدژی داعش بەکاربهێنرێن، لەدژی براکانیان بەکار نەهێنن. لە مێژووی کورددا زۆر ئەزمون هەیە. پێویستە مەسەلەی' خواردنی نیوەڕۆ و ئێوارە' لەبیر نەکرێت. واتە (ئەگەر لایەنێک خواردنی نیوەڕۆ بێت بۆ دەوڵەتی تورک لایەنەکەی دیکە خواردنی ئێوارەیە).

دەبەپە لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەیدا تەئکیدی کردەوە کە هەبوون و ئازادی گەلی کورد لە کۆنگرەی نەتەوەییدا شاراوەیە. ئێمە دەڵێین دەمی یەکێتی و ئازادیە. دەبەپە ئەم هێرشە دڕندانانەیە لەدژی گەلی کورد شەرمەزار دەکات و سەرەخۆشی لە گەلی باشوری کوردستان و هەموو گەلی کورد دەکات."

ف.ق