هاوڵاتیانی کەرکوک: بەهێزی گەلی شۆرشگێر ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین
هاوڵاتیانی شاری کەرکوک دەڵێن: "ئامانج لە پیلانگێری نێونەتەویی ٩ی تشرینی یەکەم لێدان بو لە پرۆسەی دیموکراسی لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوراست".
هاوڵاتیانی شاری کەرکوک دەڵێن: "ئامانج لە پیلانگێری نێونەتەویی ٩ی تشرینی یەکەم لێدان بو لە پرۆسەی دیموکراسی لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوراست".
هاوڵاتیانی شاری کەرکوکی باشوری کوردستان لەیادی پیلانگێڕی ٩ی تەشرینی یەكەم لەسەر رێبەر ئاپۆ و بزوتنەوی ئازادیخوازی گەلی کورد قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و پیلانگێڕی نێونەتەویی لەدژی رێبەر ئۆجالان شەمەزار کرد و داوای ئازادی ڕێبەر ئۆجەلان دەکەن".
پیلانگێری ٩ی تشرینی یەکەم لێدان بو لە پرۆسەی بەدیموکراسیکردنی رۆژهەڵاتی ناوراست
ئاسۆ عەبدولحەمید هاوڵاتیەکی شاری کەرکوکە و سەبارەت بە پیلانگێری نێونەتەویی ٩ی تشرینی یەکەم بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات گوتی: " لە پیلانگێری نێونەتەویی ٩ی تشرینی یەکەم کاتێک کە ڕێبەر ئاپۆ بەشێویەکی نامرۆڤانە ڕفێندرا، ئەو پیلانگێریە تەنها لێدان نەبو لە گەلی کورد بەڵکو ئامانجی لێدان بو لە پرۆسەی دیموکراسی لە رۆژهەڵاتی ناوڕاست، بۆ ئەویە پرۆسەی بەدیموکرسیکردنی رۆژهەڵاتی ناوڕاست پەک بخەن، هەروها دەوڵەتانی زلهێز و هەرێمی ویستیان کەیسی کورد لەناوبەرن کە چربوتەو لە ڕێبەر ئاپۆ و ڕێبازەکەی".
هەوڵیاندا کورد سەرکردەیەکی نەبێت خاونداری لێبکات
هەروها ناوبراو گوتیشی: " لە پیلانگێری نێونەتەویی ٩ی تشرینی یەکەم بە بەشداری دەیان وڵات و بەسەرکردایەتی وڵاتانی وکو بەریتانیا و ئەمریکا تورکیا هەوڵدرا گەلی کورد لەناوببەن و هیچ سەرکردەیەک نەبێت کە خاونداری لە گەلی کورد بکات، چونکە وڵاتانی زلهێز لەبەرژەوندیان نیە کێشەی کورد چارەسەر بێت. بۆیە لە پەیماننامەی سایکس بیکۆ کوردستان پارچە کرا تا چارەسەری گەلی کورد و شۆرشەکانی بەدەستی وڵاتانی زلهێز بێت و گەلی کورد تەنها ژێر دەستە بێت".
دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆ دابڕێنن لە گەلی کورد
ئاسۆ عەبدولحەمید سەبارە بە ئامانج گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی بەوەدا: "وڵاتانی زلهێز و وڵاتانی هەرێمی لە بەرژەوندیان نیە کە هیچ نەتەویەک خاون ئایدۆلۆژیا بێت بەڵکو دەیانەوێت چارەنوسی هەر گەلێک بە دەستی ئەواندا بێت. گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ لەو چوارچێوەیەدایە کە نایەنەوێت ئاگای لەجیهانی دەرەو بێت تا هیچ بڕیارێک لە بەرژەوندی گەلەکەیدا نەدات، بەڵکو دەیانەوێت بە تەواوی ڕێبەر ئاپۆ دابڕێنن لە گەلی کورد".
ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دۆزی کورد دەگەینێتە قۆناغێکی نوێ
لە کۆتایدا ئاسۆ عەبدولحەمید ڕایگەیاند: "ئێمە وکو هاوڵاتانی شاری کەرکوکی باشوری کوردستان داوکارین ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت. ئازادی سەرۆک ئاپۆ بۆ ئێمەی کورد زۆر گرنگە، زیندانیکردنی ڕێبەر ئاپۆ نادادپەروریەکی گەورەیە بەرامبەر مرۆڤایەتی، ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری دۆزی کورد دەگەینێتە قۆناغێکی نوێ، چونکە بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ گەلی کورد زیاتر دەستکراوە دەبێت لە پێشکەوتنی شۆرشەکەی و دیاری کردنی چارەنوسی خۆی".
زلهێزەکان بزوتنەوی ئازادیخوازیان قەبول نیە
ئازاد تۆفیق هاوڵاتیەکی دیکەی شاری کەرکوکە و سەبارەت بە پیلانگێری نێونەتەویی ٩ی تشرینی یەکەم گوتی: " وڵاتانی زلهێز و وڵاتانی هەرێمی هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیان بە مەترسی بینی بۆسەر بەرژەوندی خۆیان، چونکە ئەو ولاتانە هیچ بزوتنەویەکی ئازادیخوازیان قەبوڵ نیە. حەز دەکەن تەواوی حزب و هێزەکان لەپێناو بەرژەوندی ئەواندا کاربکەن و تەواوی گەلان لەژێر هەژمونی خۆیان بمێننەوە".
ئامانجی دوژمنان نەهاتە دی
سەبارەت بە هەوڵی دوژمنان بۆ لەناوبردنی بزوتنەوی ئازادیخوازی کورد، ئازاد تۆفیق دەشڵێت: "دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ لە پیلانگێری نێونەتەویی ٩ی تشرینی یەکەم ئامانج لێی لەناوبردنی بزوتنەوی ئازادیخوازی کورد پەکەکە بوو، بەڵام خۆشبەختانە ئامانجی دوژمنانی گەلی کورد نەهاتە دی و رۆژ لەدوای رۆژ بزوتنەوی ئازادیخوازی کورد پەکەکە زیاتر پێشکەوت و لەناوچەکەدا گەشەی کرد".
لەڕێگەی سایکس بیکو هەوڵیاندا کورد بەپارچەکراوی بمێنێتەو
هەروها ناوبراو سەبارەت بەگۆشەگری سەر ڕێبەر ئۆجەلان، ڕایگەیاند: "لەئیستادا ناوچەکە بەگۆڕانکاری گەورەدا تێدەپەرێت و تورکیا نایەوێت گەلی کورد پێگەی بەهێز بێت. بۆیە لەڕێگەی گۆشەگیرییەوە هەوڵدەدات، ڕێبەر ئاپۆ لە گەلەکەی داببڕێت و گەلی کورد هەر بە پاڕچەکراوی بمێنێتەو".
بەهێزی گەلی شۆرشگێر ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین
لەکۆتایدا ئازاد تۆفیق گوتی، "ئێمە وکو هاوڵاتیانی کەرکوک داواکارین گۆشەگیری سەر ڕێبەرئاپۆ لاببرێت و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کلیلی چارەسەری دۆزی گەلانی ناوچەکە بەگشتی و دۆزی کوردە بەتایبەتی، دوای نزیکەی ٢٤ ساڵ لە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ پلانی داگیرکەر سەرکەوتو نەبوو، بەهێزی گەلی شۆرشگێری ڕێبەری خۆمان ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین".
پیلانگێری نێونەتەویی دور لە یاسا و رێسا نێونەتەویییەکان ئەنجامدرا
فەخرییە حەسەن ژنێکی شاری کەرکوکە سەبارەت بە پیلانگێری نێونەتەویی ٩ی تشرینی یەکەم گوتی: " نزیکەی ٢٤ ساڵ لەمەوبەر زیاتر لە ٣٠ ولات لە پیلانگێرییەکی نێونەتەوەیی دژی گەلی کورد و ڕێبەرەکەی، بڕیاری دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆیان دا، بەشیویەک دوور لە تەواوی یاسا و رێسا نێونەتەویییەکاندا. ئەم کار دوژمنکارانەیە بۆ لێدان بو لە بزوتنەوی ئازادیخوازی گەلی کورد، چونکە وڵاتانی زلهێز و وڵاتانی هەرێمی بوونی بزوتنەوی ئازادیخواز بە مەترسی دەبینن بۆسەر بەرژەوندییەکانیان، جێگای خۆشحاڵییە کە پیلانی دوژمنان شکستی هێنا و رۆژ لەدوای رۆژ بزوتنەوی ئازادی خوازی پەکەکە فروان تر و بەهێزتر بو".
پیلانگێری نێونەتەویی تائیستا لەسەر ژنان بەردەوامە
لە کۆتایدا فەخیرییە حەسەن بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) گوتی: "پیلانگێری نێونەتەویی نەک تەنها لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڵکو تا ئیستا لەسەر تەواوی ژنان بەردەوامە".
ف.ق