هه‌په‌گه‌ شه‌هیدانی بۆتانی به‌ رێزه‌وه‌ یادكرده‌وه‌

هه‌په‌گه‌ ٤ گه‌ریلای به‌ بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ ساڵی ٢٠٢٠ له‌ بۆتان شه‌هیدبوون و رایگه‌یاند، "ئێمه‌ به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه‌ یه‌كگرتنی ئازادانه‌ و برایه‌تی گه‌لان به‌ دڵنیاییه‌وه‌ مسۆگه‌ر بكه‌ین، كه‌ ئامانجی شه‌هیدانمان بوو".

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌ باره‌ی شه‌هیدانی بۆتانه‌وه‌ ئه‌م زانیارییه‌ی بڵاوكرده‌وه‌:

"تێكۆشانی هه‌بوون و ئازادی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی هه‌ر رۆژ زیاتر گه‌وره‌ ده‌بێت و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌چێت. ئه‌م قۆناغه‌ له‌ كاتێكی مێژووییدا نه‌ك هه‌ر ساڵ، هه‌ر مانگ، هه‌ر رۆژ و هه‌ر كاتژمێرێك به‌ به‌رخودانی گرنگ پڕده‌كرێنه‌وه‌ و به‌واتا ده‌كرێن. ئه‌وانه‌ی دوێنێ، ئه‌مڕۆ و پێشه‌ڕۆژی ئێمه‌یان ئافراندووه‌، به‌ واتایان كردووه‌، به‌ به‌رخودانی پڕیان كردووه‌ته‌وه‌ و به‌هایان پێداوه‌، شه‌هیدانمانن. به‌ ئامانجه‌ پاك و بێگه‌رده‌كانی هاوڕێیانی شه‌هیدمان، به‌ دڵه‌كانیان كه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی لێیده‌دا، به‌ بڕوا، هیوا، ئیراده‌ و بڕیارداری خۆیان له‌ پێناو ئازادی گه‌لان و مسۆگه‌ركردنی سۆسیالیزمی زانستی دیموكراتیك تێكۆشان. بزوتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ كه‌ شۆڕشگێڕانی هه‌ره‌ ره‌سه‌ن و به‌ بڕیاری گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی به‌ره‌ولای خۆی راكێشاوه‌، به‌ تێكۆشانی ئینته‌رناسیۆناڵیستی كه‌ نه‌ته‌وه‌په‌رستی پوچه‌ڵی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، بووه‌ هیوای ئازادی گه‌لان. هاوڕێیانمان گوڵبه‌هار، رزگار، ده‌ڤران و دژوار كه‌ ئه‌و هیوایه‌یان درێژه‌ پێدا، له‌ ئه‌یلولی ٢٠٢٠ دا له‌ گۆڕه‌پانی كاتۆ مارینۆس له‌ هه‌رێمی بۆتان له‌ شه‌ڕ دژ به‌ سوپای توركی داگیركه‌ردا شه‌هیدبوون. زانیاری له‌سه‌ر ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هیدمان له‌م دوواییه‌دا روون بووه‌ته‌وه‌. ئێمه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌نرخی ئه‌وان، گه‌لانی كورد و ئه‌رمه‌نی وڵاتپارێز ده‌كه‌ین. ئێمه‌ به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه‌ یه‌كگرتنی ئازادانه‌ و برایه‌تی گه‌لان به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین كه‌ ئامانجی شه‌هیدان بوو.

زانیاری له‌ باره‌ی ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هیدمانه‌وه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

  

                                           

ناسناو: گوڵبه‌هار چراڤ

ناو و پاشناو: زۆزان شاڵجی

شوێنی له‌دایكبوون: سێرت

ناوی دایك- باوك: به‌هیه‌- ره‌مزی

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ئه‌یلولی ٢٠٢٠/ بۆتان

 

ناسناو: رزگار سه‌رحه‌د

ناو و پاشناو: به‌درخان پالا

شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ

ناوی دایك- باوك:به‌یاز- حه‌سه‌ن

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ئه‌یلولی ٢٠٢٠/ بۆتان

 

ناسناو: ده‌ڤران روبار

ناو و پاشناو: موراد مایسان

شوێنی له‌دایكبوون: وان

ناوی دایك- باوك: مه‌لیحه‌ - فه‌تاح

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ئه‌یلولی ٢٠٢٠/ بۆتان

 

ناسناو: دژوار مه‌زڵوم

ناو و پاشناو: عه‌بدولقادر ئاكدۆغا

شوێنی له‌دایكبوون: ئێلیح

ناوی دایك- باوك: مه‌لیكه‌- شاكر

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ئه‌یلولی ٢٠٢٠/ بۆتان

هـ . ب