ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه ئه‌م زانیارییه‌ی بڵاوكرده‌وه:
"به‌رخودانی هێزه‌كانمان به بوێر و بڕیاردری سه‌رفرازی گه‌وره ده‌كه‌ن، به بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه. سوپای تورك ناتوانێت هیچ ئه‌نجامێك به‌ده‌ستبهێنێت و هه‌ر جاره و جموجۆڵی داگیركاری خۆی به‌رفراوانتر ده‌كات له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانمان چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت و ده‌یه‌وێت له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا له رووی تاكتیك له‌و دۆخه دژواره رزگاری بێت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ٤ی ته‌مووز جموجۆڵی داگیركه‌ری خۆی به‌ره‌و رۆژئاوای زاپ به‌ره‌و هێڵی شاخی ئامێدی به‌رفراوانتر كرد، له‌به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ و تونێله‌كان چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه. سوپای توركی داگیركه‌ر له به‌رامبه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان ٦ چه‌كی كیمیایی جیاجیای به‌كارهێناوه، سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی ٢٢ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كردووه. له هه‌مان كاتدا گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ٢٨ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٣٦ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ده‌یان جاریش به كاتیوشا بۆردومان كردووه. تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له بۆتان تا زاگرۆس، له مه‌تینا تا زاپ چالاكی به‌هێزیان كردووه. له‌و چالاكیانه‌دا ٣٢ داگیركه‌ر سزادراون، ٣ داگیركه‌ر برینداربوون، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی گواستنه‌وه و درۆنێك له‌ناوبراون، گورز له درۆن و ٢ هه‌لیكۆپته‌ر وه‌شێنراوه.
زانیاری له باره‌ی چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شه‌هید دڵژین و شه‌هید شه‌ڕڤان ئێركه‌ندی عه‌گیدانی بۆتان:
له ٢٧ی حوزه‌یران داگیركه‌ران ویستیان به ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه له گۆڕه‌پانی به‌ستای بۆتان بچنه شاخی ته‌نور. هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان ئه‌و داگیركه‌رانه‌یان خسته ژێر چاودێریه‌وه و كاتژمێر ٠٧:٣٠ به سابوتاژ له‌وانیاندا. له‌و چالاكییه‌دا ئۆتۆمبێله‌كه تێكشكێنرا و ٦ داگیركه‌ر له‌ناویدا سزادران. دوای چالاكییه‌كه داگیركه‌ران به هه‌لیكۆپته‌ر بریندار و مردووه‌كانیان له گۆڕه‌پانه‌كه گواسته‌وه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی ئاڤاشین:
له ٤ی ته‌مموز هێزه‌كانمان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ شوێنپێی داگیركه‌رانیان هه‌ڵگرت و كاتژمێر ٠٩:١٥ هێزه‌كانمان به تاكتیكی سابوتاژ له داگیركه‌رانیاندا. هێزه‌كانمان دواتر به نارنجۆك و چه‌كی سوك له داگیركه‌رانیاندا و چوونه سه‌ر داگیركه‌ران. تا كاتژمێر ١٣:٠٠ هێزه‌كانمان ٥ جار له داگیركه‌رانیاندا، ٧ داگیركه‌ر سزادران و داگیركه‌رێكیش برینداربوو.
له ٤ی ته‌مموز له شه‌و تا ٥ی به‌ره‌به‌یانی ٥ی ته‌مموز له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید تێكۆشه‌ر له نێوان داگیركه‌ران و هێزه‌كانمان شه‌ڕی دژوار روویدا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له چواری ته‌مموز كاتژمێر ٠٨: و ٠٨:١٠ داگیركه‌ران كاتێك ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئومێد بچن، هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان دوو جار به سابوتاژ له داگیركه‌رانیاندا و ٢ داگیركه‌ر به سه‌ختی برینداربوون. كاتژمێر ٠٨:٣٠ و ١٠:٠٠ كاتێك كه داگیركه‌ران دیسان جوڵانه‌وه هێزه‌كانمان دیسان به سابوتاژ له داگیركه‌رانیاندا. دوای ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان، داگیركه‌ر ناچاربوون كه تائاستێك بكشێنه‌وه.
له ٤ی ته‌مموز كاتژمێر ٠٤:٠٠ دوو درۆنی سیخوڕی له‌سه‌ر هه‌رێمی به‌رخودانی چه‌مچۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه كرانه ئامانج. له ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا درۆنێك كه‌وته خواره‌وه و درۆنێكی تر گورزی به‌ركه‌وت.
له ٤ی ته‌مموز داگیركه‌ران كه ویستیان به ئۆتۆمبێلی زریپۆش له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ پێشڕه‌وی بكه‌ن، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه گورزیان لێدرا.
له ٤ی ته‌مموز كاتژمێر ١٥:٠٠ داگیركه‌ران كه ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له هه‌رێمی كۆكه‌ڕێ بچن، به چه‌كی قورس كرانه ئامانج و لێیاندرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی جه‌نگی خابوری شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا:
له چواری ته‌مموز كاتژمێر ٠٦:١٥ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه به تاكتكی نیشانشكێن كرانه ئامانج و داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٤ی ته‌مموز كاتژمێر ١٢:٣٠ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودیی به چه‌كی قورس كرانه ئامانج و لێیان درا.
له چواری ته‌مموز كاتژمێر ٢٣:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی داگیركه‌ران به تاكتیكی نیشانشكێن گولـله‌باران كران و داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٤ی ته‌مموز كاتژمێر ٠٩:٤٥ داگیركه‌ران كه ویستیان دار له گۆرشه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم ببڕنه‌وه به تاكتیكی نیشانشكێن گولـله‌باران كرا و داگیركه‌رێك سزادرا.
٤ی ته‌مموز كاتژمێر ١٧:٠٠ سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا و هاوه‌ن گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی بۆردومان كرد. كاتژمێر ١٨:١٠ گۆڕه‌پانه‌كه ١٧ جار له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی شه‌ڕه‌وه بۆردومان كرا. له‌كاتژمێر ٢١:٣٠ دا ٤ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئامێدی دهۆكه‌وه هاتن گۆڕه‌پانه‌كه‌یان بۆردومان كرد و ٣١ جار داگیركه‌رانیان دابه‌زانده گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی. له‌و دابه‌زاندنانه‌دا هێزه‌كانمان ده‌ستوه‌ردانیان له هه‌لیكۆپته‌ره‌كاندا كرد و ٢ سكۆرسكی گورزیان لێدرا. داگیركه‌ران كه له كاتژمێر ٠٠:٣٠ دا له ئاسمانه‌وه له گۆڕه‌پانه‌كه دانران، له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه له دوو قۆڵه‌وه به تاكتیكی دزه‌كردنه ناویان لێیاندرا. له‌وێ له ئه‌نجامی لێدانی له نزیكه‌وه‌ی قۆڵی یه‌كه‌م و دووه‌می چالاكیه‌كه به گشتی ١٠ داگیركه‌ر سزادران. ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی سزادران به دوو هه‌لیكۆپته‌ر له هه‌رێمه‌كه دوورخرانه‌وه. له كاتی دابه‌زیندا ٥ جار به تاكتیكی سابوتاژ له داگیركه‌راندرا و ٥ داگیركه‌ریتر سزادران.
٥ی ته‌مموز كاتژمێر ٠٥:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی به تاكتیكی نیشانشكێن له داگیركه‌ران درا و ١ داگیركه‌ر سزادرا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
له ٤ی ته‌مموزدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شاخی هه‌كاری، شاخی جودی، ئه‌شكه‌وتی برینداران، شه‌هید ئومید و كۆكه‌ڕێ ٢٢ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران. راگه‌یه‌نرا كه سوپای توركی تاوانكار ٦ جۆره چه‌كی كیمیایی له قۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان به‌كارهێناوه. یه‌كه‌میان بۆنێكی سوتاندن بڵاوده‌كاته‌وه، دووه‌م، جوڵه‌یه‌كی قورس و له‌سه‌رخۆی هه‌یه، سێهه‌م: بۆنی ده‌رمانی سپیكردنه‌وه‌ی جل و به‌رگ و كۆلۆر بڵاوده‌كاته‌وه، چواره‌م: هاوشێوه‌ی گازی بیبه‌ر و روخسار و چاو ده‌سوتێنێته‌وه، پێنجه‌م: ره‌نگه‌كه‌ی خۆڵه‌مێشییه و تامه‌كه‌ی شیرینه، شه‌شه‌م: بۆنی میوه ده‌دات.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له گۆڕه‌پانی به‌رخودان جموجۆڵی فڕۆكه‌ی شه‌ڕ به قورسی به‌رده‌وامه.
له ٤ی ته‌مووزدا له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌رسنووره‌وه گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، دۆڵی شه‌هید تێكۆشه‌ر، ئه‌شكه‌وتی برینداران، كوڕه‌ژارۆ، كۆكه‌ڕێ، چه‌مچۆ و وه‌رخه‌لێ به ده‌یان جار به كاتیوشا، هاوه‌ن و چه‌كی قورس له قه‌رقۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه بۆردومان كران.
له ٣ی ته‌مووز گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری، شاخی ئامێدی، وه‌رخه‌لێ، ئه‌شكه‌وتی برینداران و كوڕه‌ژارۆ ٣٦ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ٣ی ته‌مموزدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، ئه‌شكه‌وتی برینداران و كوڕه‌ژارۆ ٢٨ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
هـ . ب