ده‌وڵه‌تی تورك هه‌رێمی پیكه‌سه‌ریانی ئامێدی بۆردومان كرد

ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هه‌رێمی پیكه‌سه‌ریانی ئامێدی له‌ باشوری كوردستانی بۆردومان كرد.

به‌پێی هه‌واڵی رۆژنیوز فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی تورك پیكه‌سه‌ریانی ئامێدییان بۆردومان كردووه‌.

دوانیوه‌ڕۆش فڕۆكه‌ به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌ و له‌ باره‌ی هێرشه‌كه‌وه‌ زانیاری زیاتر بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

ده‌وڵه‌تی تورك به‌ شێوه‌یه‌كی سیستماتیك گۆڕه‌پانه‌كانی مه‌ده‌نیه‌كان بۆردومان ده‌كات. به‌پێی رێكخراوی ئاشته‌وایی كریستیانی (سی پی تی) له‌ ٢١ی ئایار تا ٢١ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ له‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركدا ٥ كه‌س كه‌ سیانیان منداڵن شه‌هیدبوون و ١٥ كه‌سیش برینداربوون.

هـ . ب