لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ئامەد ٤ کەس دەستگیرکران

لە ئامەد لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ٤ کەس دەستگیرکران کە یەکێتیان هۆنەرمەندە.

پۆلیسی دەوڵەتی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هونەرمەند ساریا ئەرتاش و زیلان داغ، بەردان چەلیک و مەزلۆم کارداش دەستگیرکران.

لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنیان هیچ زانیاریەک نییە. باسی ئەوە دەکرێت کە ژمارەی دەستگیرکراوەکان زیاتر دەبێت.

ف.ق