تەرمی ئاکارسەل بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەخاکسپێردرا

تەرمی ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ناوەندی لێکۆلینەوەی ژنۆلۆژی لە کۆنیا بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەخاکسپێردرا.

ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ناوەندی لێکۆلینەوەی ژنۆلۆژی، رۆژنامەنووس، نووسەر و ئەکادیمیسیەن لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان لە هێرشێکدا تیرۆرکرا. تەرمی ئاکارسەل ئەمڕۆ گەیشتە نەخۆشخانەی کۆنیا. خانەوادەی ئاکارسەل، دوای کاروباری پزیشکی داد، تەرمەکەیان وەرگرت و گواستیانەوە بۆ گوندی خەلیکانی ناوچەی جیهانبەیلی کۆنیا کە لەوێ لەدایک بووە. تەرمی ئاکارسەل بە هەلهەلەلێدانی ژنان پێشوازی لێکرا و لەسەر شانی ژنان بەرەو گۆڕستانی گوندەکە برا.

'بەردەوامی بە تێکۆشانی ناگیهان دەدەین'

لە کاتی بەخاکسپاردنی تەرمی ناگیهاندا، سەربازانی تورک هەوڵیاندا وێنەی ناگیهان ئاکارسەل لە ژنان وەربگرن. بەڵام ژنان وێنەی شەهیدیان بەرزکردەوە و بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' رێپێوانیان کرد و بەرەو گۆڕستانەکە چوون. ئایشە ئاجار باشاران گوتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) لە کاتی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهیددا قسەی کرد و وتی، " ناگیهان هەموومانە. ناگیهانیان شەهید کرد، بەڵام هەڤاڵانی، ئێمە میراسیمان وەرگرتووە و تاوەکو کۆتایی بەردەوامی بە تێکۆشانەکەی دەکەین."

لەگەڵ گەمارۆ و ئاستەنگەکان، دوای ئەرکی ئایینی تەرمی ئاکارسەل بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەخاکسپێردرا. ژنان گوڵ و لەچکی مۆریان لەسەر گۆڕی ئاکارسەل دانا.

لە ماڵی ئاکارسەل پرسە دانرا.

ف.ق